به‌په‌له

شاسوار عەبدولواحید؛ لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەشتنمان هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی هاوسەنگی هێز بەرامبەر پارتی

قەندیل پرێس – سلێمانی

چاوکی کامێرای قەندیل پرێس لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ئەمرۆی 14ـی شۆباتی 2026ـی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئامادە بوو، سەرۆکی جۆلانەوەکە رایگەیاند؛ داخستنی کەناڵی (NRT) کاریگەریمان لەسەر ناکات، سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات کە رێککەوتنی نوسراو نیە بەڵکو تەنیا لێکتێگەشتنیان هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی هاوسەنگی هێز بەرامبەر پارتی.

ئەمرۆ 14ـی شۆباتی 2026 لە شاری سلێمانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، وتی “تا ئەم ساتە لەگەڵ یەكێتیی هیچ رێككەوتنێكی نوسراومان نییە، بەڵام لێكتێگەیشتنمان هەیە و كۆبوونەوەی تریشمان لەگەڵ كاك بافڵ و وەفدی یەكێتیی دەبێت”.

وتیشی “ئەگەر خوانەخواستە یەكێتیی بیەوێت خۆی بە تاقی تەنیا دیسانەوە بڕوات لەگەڵ پارتیدا رێكبكەوێتەوە بەو شتە كەمانە رازی بێت و پارتی دیسانەوە هەموو پۆستە باڵاكان بباتەوە، ئەوە بڕیارێكە بەدەست یەكێتیی خۆیەتی، بەڵام ئێمە تائێستا پێمان وایە ئیشاڵا شتەكان بەرەو باشی دەڕۆن”.

سەبارەت بە لێکتێگەیشتنەکان، ئەو زیاتری ئاشکراکرد “ئێمە ئێستا لێكتێگەیشتنێكمان لەگەڵ یەكێتیی هەیە، لەڕووی ئەخلاقی و هەم لەڕووی سیاسییەوە تاوەكو ئەم مەوزوعە یەكلانەبێتەوە، هیچ هەنگاوێكی تاكلایەنانە نانێین، دوای ئەوە ئەگەر یەكێتیی خۆی ئەو شتە نەكات “لكل حادث حديث”، بەڵام ئەوەی پێمان گەیشتووە كە كاک بافڵ خۆی هاتووە بۆ ئێرە زۆر حەز دەكەن هاوسەنگی لە كوردستان هەبێت”.

سەرۆکی جوڵانەوەکە تیشک دەخاتە سەر خاڵی گرنگتر و دەشڵێت “ئەگەر ئەم لێكتێگەیشتنەی نێوان نەوەی نوێ و یەكێتیی سەربگرێت، یەكەمجار دەبێت هێزێك بچێت لەگەڵ پارتی دانوستان بكات كە بەقەد ئەو كورسی هەبێت”. راشیگەیاند “ئێمە داوامان لە یەكێتیی نەكردووە بە تەنیا بەجێمان بهێڵێت یان بەجێمان نەهێڵێت، ئێمە پرۆژەیەكمان هەیە، یەكێتیی بیكات بۆ خۆی باشە، چونكە ئێمە هیچمان ناوێت، ئەوەی من باسمكردووە هاوسەنگییە، نیوەی پۆستەكان دابەش بكەیت، پۆستە سیادییەكان هەموو بۆ پارتی نەبێت، بەشێكی بۆ یەكێتیی و بۆ ئەم زۆنە بێت، بۆ خۆشمان نەبێت، ئێمە داوامان نەكردووە”.

پەیوەست بە پۆستی سەرۆک وەزیرانیش، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت “شیعە كاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەبێ كوردیش تێدەپەڕێت، چونكە 50+1ی دەوێت، یەكەمجارە 181 پەرلەمانتاریان هەیە، واتا 50+1یان بە زیادەوە هەیە، خۆیان رێككەون پێویستیان بە كورد و سوننە نییە”.

تا ئەم خۆلەکە ئێمە نەمانوتووە دەچینە حكومەتەوەو وەزارەتمان دەوێت، من ئەڵێم داواكارم باڵانسی هێز بگەڕێتەوە و یاسای بودجەمان هەبێت، سبەینێ ئێمەی تیابین یان نەبین، كێشەمان نییە، ئەگەر بچینە ناو حكومەت و ئەم شتانەمان پێ نەكرا، دوای شەش مانگ هەرچی وەزارەتە بەجێی دەهێڵین”.

هاوکات لەبارەی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ وڵاتێکی دونیا نیە مووچەکەت بدەی بە کرێی کارەبا و بەبێ ئەوەی مووچەخۆر مانگی ملیۆنێک دیناری هەبێت حکومەت بە پارەی کارەبا وگومرگ 40٪ـی دەبڕێت.
لەسەر بابەتی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک رایگەیاند، داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن پارتیەوە رەنگە ئەمجارە پەیوەندی بە رێككەوتنی ئێمە و یەكێتییەوە هەبێت، یان پەیوەندی بەوەوە هەبێت لەو رۆژەدا سەرۆكی یەكێتیی و پارتی یەكترییان بینیوە بۆ ئیحراجکردنی یەکێتیە، بەس من شت بە شەخسی وەرنارگرم و ناهێڵم كاریگەریشم لێ بكات ئەو پلانەی خۆشمان تێكنادەم، بۆ ئەوەی ئەم ئیتیفاقە لەگەڵ یەكێتیی سەربگرێت هەمو شتێك دەكەین.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *