قەندیل پرێس – بەغداد
بەیانی ئەمڕۆ، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و ئەندازیار و چالاکی دیاری بواری مافەکانی ژنان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری بەغداد تیرۆرکرا.
سارا حەلاوی پارێزەر و چاڵاکوانی مافی ژنان لە ئێراق بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ 2ـی ئاداری 2026 لە شاری بەغداد، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق و یەکێک لە دیارترین تێکۆشەرانی مافی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، بەدەستی تیرۆرستانی ئیسلامیەوە تیرۆركرا.
یەنار محەممەد فێمینیستێکی ناسراوی عێراقە لە ساڵی 1960 لە بەغدا لەدایکبووە، دامەزرێنەری رێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق (OWFI) و دامەزرێنەری یەکەمین ماڵی حەوانەوەی ژنان لە عێراق بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی و “کوشتن لەسەر شەرەف” بوو وبسەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەلموساوایە. یەکێکە لە داکۆکیکارە دیارەکانی مافەکانی ژنان لە عێراق و لە ساڵی 2008 خەڵاتی دامەزراوەی گرووبەر بۆ مافەکانی ژنان وەرگرتووە.
بەھۆی چالاکییەکانییەوە لەلایەن گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە بەھۆی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی یەکسانی لە یاسای عێراقدا، لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوو ھەڕەشەی کوشتنی لەلایەن گرووپی ئیسلامی “فەرماندەیی باڵای جیھاد و ڕزگاری”ـەوە لێکرا. لەو کاتەوە تا ئێستا پارێزگاری چەکداری وەرگرتووە. چەندین خەڵاتی نێونەتەوەیی وەرگرتووە بەھۆی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان، لەوانە خەڵاتی دامەزراوەی گرووبەر لە ساڵی 2008 و خەڵاتی ڕافتۆی نەرویجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2016.
قەندیل پرێس