دەقی بەیاننامەی ژوری ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازاد کە راستەوخۆ بریار لە تورکیا وەردەگرێت:
لە کاتێکدا قارەمانەکانی شۆڕشی سوریا شەڕی ڕزگاریخوازی دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی نیشتمانمان لە چنگی ڕژێم | تاوانبار و هاوپەیمانەکانی، هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کردەوەیەکی خیانەتکارانەدا، پشتی شۆڕشەکەیان کردە ئامانج. ئەم هێزانە هێرشیان کردە سەر چەند گوندێکی لادێی حەلەب و دەستیان بەسەر بەشێکیاندا گرت و هەوڵیان دا بەرەو پێگەکانمان فراوانتر بکەن، ئەمەش هەڕەشەی پەکخستنی ڕێگای ڕزگاری دەکات.
هەرچەندە ئەولەویەتی ئێمە ڕزگارکردنی سوریا بوو لە چنگی ڕژێمی تاوانکاریدا و هەرواش دەمێنینەوە، بەڵام ئەمڕۆ ناچارین بەرگری لە پێگەکانمان بکەین و گەلەکەمان لەم هێرشانە بپارێزین.
گەلەکەمان لە مەنبەج و دەوروبەری، لە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی، دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە لە خەباتداین بۆ ڕزگارکردنی سوریا و بنیاتنانی وەک دەوڵەتێک بۆ هەموو گەلەکەی بەبێ جیاوازی. ئامانجمان دەستەبەرکردنی ئازادی و کەرامەتە بۆ هەموو سوریەکان و عەرەبەکان و کوردەکان و ئەوانی تر، لە نیشتمانێکدا کە پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە یەکتر زاڵ بێت.
داوا لە هاووڵاتیانی سڤیلمان دەکەین لە پێناو سەلامەتی خۆیان لە بارەگا سەربازییەکان دوور بکەونەوە، بەڵێنیش دەدەین هەموو هەوڵێک بدەین بۆ پاراستنی ئەوان و سەروەت و سامانیان، لە پێناو بنیاتنانی سوریایەکی ئازاد کە هەموو لایەک لەخۆبگرێت و کۆیان بکاتەوە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و ڕێزگرتنی یەکتر.
بژی سوریای ئازاد و سەربەرز
“بەیانی ئازادی” ژووری ئۆپەراسیۆن
قەندیل پرێس
