به‌په‌له

سوپای تورکیا، ڕێگە بە هاوڵاتییانی ئامێدی نادەن بچنە باخەکانیان

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا، ڕێگە بە هاوڵاتییانی گوندی گوهەرزێ نادەن بچنە باخەکانی خۆیانەوە و هاوڵاتییانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە هیچ کەسێک بەبێ مۆڵەتی ئەوان ناتوانێت سەردانی ئەو ناوچانە بکات.

بەپێی زانیاریەکان، سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک، سەرلەبەیانی دوێنێ ڕێگەیان بە دەیان هاووڵاتیانی گوندی گوهەرزێی سەر بە ئامێدی نەداوە بچنە ناو باخ و ڕەزاکانی خۆیانەوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، سەربازانی دەوڵەتی تورک بە هاووڵاتییانیان وتووە، بەبێ مۆڵەتی سەربازانی تورک هیچ کەسێک نابێت بچێتە ئەو ناوچانە، ئەو هاووڵاتیانە بۆ ماوەی ٥ سەعات لەلایەن سەربازەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕاگیراون و دواجار خەڵکەکە ناچار بوون بگەڕێنەو.

ماوەیەکی زۆرە نزیکەی ٧٥ هاوڵاتی گوندی گوهەرزێ لەلایەن سەربازەکانەوە ئاستنەگیان بۆ دروستکراوە و ڕێگەیان پێنادەن لەوێ دەرچن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

گوتەبێژى یەکێتی: نزار ئامێدی بەربژێرى یەکێتییە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار

کاروان گەزنەیی گوتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێرى فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *