به‌په‌له

بەرەی گەل بۆ قەندیل پرێس: لە خەباتی سیاسی بەردەوام دەبین

قەندیل پرێس- هەولێر

ئێوارەی ئەمرۆ شەممەی 23ـی ئابی 2025 سەرکردایەتی “بەرەی گەل” لە هەولێر کۆبوویەوە
شادمان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی گەل و کەسی نێزیکی لاهور شێخ جەنگی بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریان داوە بەرەی گەل لە خەباتی سیاسی خۆی بەردەوام دەبێت و بەشداری پرۆسەی سیاسی و لە 11ـی 11 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەکەین.

ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی “بەرەی گەل” دێت لەدوای رووداوەکانی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی.

لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەرەبەیانی هەینی 22ـی ئاب لە سلێمانی لەلایەن هێزێكی زۆری ئەمنیی و سەربازییەوە دەستگیركرا، پاش ئەوەی شەوی پێنجشەممە 21ـی ئاب ئەو هێزانە دەوری ماڵەكەیاندا و گەمارۆیاندا.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *