سوپاى تورکیا لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان کشایەوە

سوپای توركیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستی بە کشانەوە کردووە و بەگوتەى گوندنشینانیش دواى کشانەوەیان، سوپاى تورکیا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازییان بەجێهێشتووە.

کشانەوەکەى سوپاى تورکیا لە دوێنێ ئێوارەوە لە ژمارەیەک خاڵی سەربازیی بەتایبەتی لە گەلی رەشافە و مەتینا و كوڕە ژارۆ و دەڤەری زاپ دەستیپێکردووە.

بە گوتەى ژمارەیەک لە دانیشتووانى گوندەكانی شارۆچکەى ئامێدی، سوپاى تورکیا لەکاتى کشانەوەیان لە چەند خاڵێکى سنوورەکە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى سەربازییان لە دواى خۆیان بەجێهێشتووە.

سوپای توركیا بە قوڵایى زیاتر لە 34 كیلومەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لە سنوورى پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و ژمارەیەک خاڵى سەربازییان لەو سنوورانە داناوە.

کشانەوەى سوپاى تورکیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانى تورکیا، دژی زیندانییکردنی ئیمامئۆغڵو.

بەگوێرەى ئامارەکان، لە سنوورى ئامێدى 306 گوند هەیە، بەڵام بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە 206 گوندیان چۆڵکراون.

بەگوێرەى ئامارى رێکخراوی CPTـی ئەمریکیش، سوپاى تورکیا 71 بارەگاى لە هەرێمى کوردستان هەیە و تەنیا لەساڵى 2024دا، نۆ هاونیشتمانیى بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.

لە دواى بڵاوبوونەوەى بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە 27ـى شوباتى 2025، سوپای تورکیا، زیاتر لە 100 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *