به‌په‌له

سووکایەتیکردن بە لەیلا زانا لە یاریگاکانەوە بەردەوامە؛ یانە کوردییەکان دەڵێن “ئابڕوومانە”

سووکایەتیکردن و جنێودان بە لەیلا زانا، سیاسەتمەداری دیاری کورد لەنێو یاریگاکانی تورکیا فراوانتر دەبێت و لە چوارچێوەی یەک یانە دەرچووە. دوای ڕووداوەکەی 17ی ئەم مانگە لە یاریی نێوان بورساسپۆر و سۆماسپۆر، شەپۆلەکە گەیشتووەتە یانەکانی دیکەش و لە یاریی دوێنێی نێوان گۆزتەپە و سامسونسپۆر و یاریی یانەی ڕیزەسپۆر، هاندەران هەمان سیناریۆی سووکایەتییان دووبارە کردەوە و پشتیوانییان بۆ هەڵوێستی هاندەرانی بورساسپۆر دەربڕی.

وەڵامی یانە کوردییەکان و هەڵوێستی ئامەدسپۆر
لە بەرامبەر ئەو هێرشە ڕێکخراوەدا، یانە کوردییەکانی باکووری کوردستان بێدەنگ نەبوون. هاندەرانی یانەکانی وانسپۆر، باتمان و ئامەدسپۆر یاریگاکانیان کردووەتە سەکۆی پشتیوانی و درووشمەکانی “لەیلا زانا ئابڕوومانە” و “هەر بژی لەیلا زانا” دەڵێنەوە. لە هەڵوێستێکی جیاوازیشدا یانەی ئامەدسپۆر بڕیاریدا وەک ڕێزێک بۆ ئەو ژنە سیاسەتمەدارە، هاتنەژوورەوەی ژنان و کچان بۆ یاریی داهاتوویان لەگەڵ ئیدر سپۆر بکاتە بێبەرامبەر.

بەڵێنەکانی حکومەت و نەبوونی ڕێکار
سەرەڕای ئەوەی یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە 18ی مانگەوە ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی یاسایی و کارگێڕی لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستیپێکردووە و فەرمانگەکان ڕاسپێردراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێکارێکی کردەیی دژی ئەو کەسانە نەگیراوەتەبەر. ئەم سستییە لە لێپرسینەوە وایکردووە سووکایەتییەکان لەنێو هاندەرانی یانە تورکییەکاندا فراوانتر بێت و بەردەوامیی هەبێت.

بابەتی ڤیدیۆکە: هەوادارانی تیمی Vanspor بە دروشمی «لەیلا زانا شەرەفمانە»، پشتیوانی خۆیان لە لەیلا زانا ڕاگەیاند.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕۆزەرین کەمانگەر: شەڕەکە پێکدادانی هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکان و دەوڵەتە ناسیۆنالیستییە ناوچەییەکانە

ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی دیپلۆماسی لە KJAR (بەشی ژنانی سەربەخۆی PJAK)، بە ڕۆژنامەی Klassekampen دەڵێت: لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *