سبەی بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆ,جە,لان دەکات و شاندەکە لەدوای دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆ,جە,لان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان بڵاودەکەنەوە.
وەزارەتی دادی تورکیا رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) پیشاندا بۆ ئەوەی شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆ,جە,لان، رێبەری زیندانیکراوی پە,کە,کە لە گرتووخانەی دوورگەکە بکەن.
پارتی دەم رایگەیاندووە، ئەمجارە شاندەکە لە حەوت کەس پێکهاتووە، ئەوانیش سڕی سوورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک، تولای هاتیمۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی پارتی دەم و جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری پارتەکە و فایەق ئوزگور ئەرۆڵ، پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلانن.
سبەینێ پاش دیدارەکە کاتژمێر 17:00 لە شاری ئیستانبوڵ، شاندەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پەیامەکە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆ,جە,لان کە بە “مێژوویی” ناویبردووە، بۆ رایگشتی ئاشکرا دەکات.
شاندی ئیمراڵی یەکەم سەردانی بۆ لای ئۆ,جە,لان لە کۆتایی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو و دووەم سەردانیان لە کۆتایی مانگی 1دا ئەنجامدا.
لە پاش سەردانی یەکەم، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ زۆرینەی پارتەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا و رەخنە و پێشنیازی پارت و لایەنەکانیان لە کۆبوونەوەی دووەمدا گەیاندە ئۆ,جە,لان.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەشدا شاندەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا و بۆچوونی کاربەدەستانی بردەوە تاوەکو لە دیداری سێیەمدا بیگەیەنێتە ئۆ,جە,لان.
قەندیل پرێس