سەرچاوە ئاگادارەكان بۆ ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت عەرەبیان ئاشكرایان كردووە كە ڕێكخراوێكی بەریتانی ڕاهێنانی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كردووە و هەورەها پشتیوانی و هاوكاری سیاسی پێشكەشكردووە.
ڕێكخراوەكە ناوی ئینتەرمیدێتە كە بنكەكەی لە لەندەنەو ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە سوریا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاماژەی بە كارەكانی لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە كرد كە نزیكەی دوو ساڵ پێش ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕاوێژكاری شەرع بووە.
ئینتەرمیدێت ڕێكخراوێكی ناحكومی بەریتانییە و تایبەتمەندە لە نێوەندگیری و دانوستاندن بۆ ناكۆكییە ئاڵۆزەكان، بەپێی ماڵپەڕی رێكخراوەكە، لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن جۆناسان پاولەوە دامەزراوە كە پێشتر پۆستێكی باڵای هەبووە لەلای سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا تۆنی بلێر.
جۆناسان پاول لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا ڕێكخراوەكەی بەجێهێشت، دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كیر ستارمەر وەك ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانكرا.
هەروەها ئینتەرمیدێت دامەزراوە بەهاوبەشی لەگەڵ دیپلۆماتكاری بەریتانی مارتن گریفیتس، نوێنەری پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەمەن و یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی و ڕێكخەری فریاگوزاری فریاگوزاری تا مانگی تەمموزی ٢٠٢٤.
قەندیل پرێس