رۆیتەرز: كورد لە توركیا گومانی لە پرۆسەی ئاشتی هەیە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، چاوپێكەوتن لەگەڵ ٢٠ كەسانی كورد و سیاسەتمەدار دەریدەخات كە گومانەكان لە هیواكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا  زیاترن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە سەركوتكردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان و دەستگیركردنی لەناكاوی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو گەورەترین ناڕەزایەتی لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا لێكەوتەوە.

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری توركیا لەفراكسیۆنی دەم پارتی كە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانەوە لە نزیكەوە پەیوەندی بە پرسی كوردەوە هەیە، ئەو كاتەی هەوڵە سەرەتاییەكانی ئاشتی شكستی هێنا، دەڵێت “ئێمە دەچینە ناو كێڵگەیەكی مین. دەشێت لە شەمەندەفەرەكە دەربچێت و بە شكست كۆتایی پێبهێنێت. ئەوە رەنگە روبدات”.

ئەو پارتە سێ دیداری لەگەڵ ئۆجەلان لە زیندانەكەی لە دوورگەی ئیمرالی باشووری ئەستەنبوڵ ئەنجامدا كە لە دوای دەستگیركردنی لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لەوێ ڕاگیراوە، بەڵام دەڵێت ئەنقەرە هیچ نەخشەڕێگایەكی بۆ چاكسازی بۆیان دابین نەكردووە.

سەرۆكایەتی توركیا وەڵامی داواكارییەكی بۆ لێدوان لەسەر ئەو پرسانەی لەم ڕاپۆرتەدا نەدایەوە و بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان ئاكەپەی دەسەڵاتدار دەڵێن تاوتوێكردنی پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە سەرۆككۆمارەوە هەیە.

ئەردۆغان دوای بانگەوازەكەی ئۆجەلان بۆ ئاشتی گوتی:  دیموكراسی لە سیاسەتدا بە شێوەیەكی سروشتی دوای داماڵینی چەك فراوانتر دەبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *