ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی ئیمراڵی لەگەڵ خانوادەکانیان دیداریان ئەنجام‌دا

چەند کاتژمێر لەمەوبەر عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە زیندانی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ خانەوادەکانیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی خاکەلێوە (٣١ی مارس)، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، کە لە زیندانی جۆری Fـ لە دوورگەی ئیمراڵی زیندانی کراون، دیداریان لەگەڵ خانەوادەکانیان ئەنجام دا.

لە سەردانەکەدا برای عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان و برازاکەی عومەر ئۆجالان، برای خەیری کۆنار عەلی کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و سەبیحە ئاکتاش، خوشکی  وەیسی ئاکتاش چوونەتە ئیمراڵی.

تا ئێستا لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە زانیاری نەخراوەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بخرێتەڕوو.

ئەم دیدارە لەکاتێکدا دێت، کە چەندین ساڵە ڕێگری دەکرێت لەوەی بنەماڵە و پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمراڵی بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *