به‌په‌له

رۆژئاوای کوردستان بەتوندی دژی نوێنەرەکەی ترەمپ هاتەدەنگ و وەڵامدەداتەوە

٣٥ پارت و هێزی سیاسیی ڕۆژئاوای کوردستان لێدوانەکانی نێردەی ترەمپ رەتدەکەنەوە و دەڵێن،” ئەم قسانە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەمی قەیرانەکانی سوریا “.

هێزە سیاسییەکان نیگەرانی خۆیان لە بەرانبەر دوایین ڕاگەیاندراوی تۆماس باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا نیشاندا و ڕایانگەیاند:” ڕاگەیاندراوەکانی باراک لە دژی ڕۆڵی نێوندگیری نزیککردنەوەی بۆچونەکانە و لە دژی ڕۆڵی ئەرێنی ئەمریکایە کە هەوڵدەدات ئاسایش و سەقامگیری لە سوریادا مسۆگەر بکات.”

هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان باس لەوەشدەکەن،” ئەم ڕاگەیاندراوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەمی قەیرانەکانی سووریا و هۆکارەکانی دەستپێکردنی شۆڕشی گەلی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ە دا. ئەوکات گەل لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕینی ئەنجام دا، بانگەوازی ئازادی و شکۆ، بونیاتنانی دەوڵەتێکی فرەڕەنگ و ناناوەندی کرد “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،”  پێکهاتەکانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەند ساڵە هەوڵدەدەن مۆدێلێکی بەڕێوەبەری لەسەر بنەمای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بونیات بنێن، ئەم مۆدێلەش ئاسایش و سەقامگیری تەواو گەلان و پێکهاتەکانی هەرێمەکان مسۆگەر دەکات “.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،”  سەرکەوتنی هەر پرۆسەیەکی دانوستان پەیوەستە بە خۆپاراستنی ڕێبازی هاوکاری ڕاست و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی هەر دوو لایەن، هەربۆیە دەبێت داهاتووی سووریا بە تەواوی لە دەستی سوریاییەکاندا بێت و لەسەر بنەمای دانپێدانان، دادپەروەری و هاوکاری بێت “.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچه‌لی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌: هه‌ر گورگه‌ بۆره‌كه‌م و تا مردنیش هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌، رایگه‌یاند، ئیستیفزازه‌كانی جزیره رامان ناگرن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر گورگه‌ بۆره‌كه‌م …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *