به‌په‌له

رۆژئاوای كوردستان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین داوای هێزی نێودەوڵەتی دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان داوا دەكات هێزێكی نێودەوڵەتی بەنداوی تشرین بپارێزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری لە رووخانی بەنداوی تشرین دەدات بەهۆی هێرشەكانی توركیا و دەڵێت “ڕووخانی بەنداوی تشرین كارەساتێكی گەورەیی مرۆیی لێ دەكەوێتە و زیان بە سەدان هەزار هاووڵاتیی دەبێت و سەدان گوند لەنێو دەبات”.

هەروەها داوای هاتنی هێزێكی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە بەرانبەر هێرشەكانی توركیا دەكات، بە چەندان شێواز هەوڵی پاراستنی بەنداوەكەیان داوە، بەڵام توركیا هەموو شتێكی كردووەتە ئامانج و تەنانەت ئەو هاووڵاتییە سڤیلییانەی خۆپیشاندانیان كردبوو، بۆمباران كردووە كە بەهۆیەوە دەیان كەس كوژراو و بریندار بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *