راگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەش

بەم جۆرە ئاگادارتان دەکەین کە دوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەرمانان، هەیئەتێکی کومیتەی رێبەری کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: ئیبراهیم عەلیزادە، ڕێزان حەمیدی، سەعید ئەمانی، ئەسرین ڕەحیمی، ئاکۆ ئەنوەری و فوئاد سوڵتانی لەگەڵ هەیئەتێک لە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: ڕەزا کەعبی، سادق زەندی، نەوید مێهراوەر، چیمەن جوانڕۆدی، کاروان ئێوەر، عەتا ناسر سەقزی لە مەقەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کۆبونەوە.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە کەش و هەوایەکی هاوڕێیانەدا بەڕێوەچوو، سەرەتا هەر دوو لا هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ بارودۆخی سیاسی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی باس کرد. بۆچوونەکان زۆر لە یەک نزیک بوون و هەردولا تەکیدیان لەسەر هەستیار بوونی بارودۆخەکە و ڕەوتی خێرای گۆڕانکارییەکان کرد، کە ئەرکی تایبەت دەخاتە سەر شانیان.

تەوەرەی دیکەی گفتوگۆکان قسە و باس سەبارەت بە “ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری حیزبە سیاسیەکانی چالاک لە کوردستان” بوو. هەردوو لا لەسەر پێویستی هەوڵدانی جیدی بۆ سەرخستنی ئەو حەرەکەتە هاوڕا بوون.

دواین بابەتی گفتوگۆکان پتەوکردنی پێوەندییەکانی دوو لایەنە بوو.
هەردوو لا بڕیاریان دا چاوپێکەوتن و دیالۆگی بەردەوامیان هەبێت لە پێناوی پەرەپێدانی هاوکارییەکانیان.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣٠ ی خەرمانانی ١٤٠٤

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *