تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆكی دەم پارتی پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و ڕایگەیاند، “دەبێت توركیا لە كۆت و بەندەكانی ئازاد بكرێت”.
تولای هاتیمۆگولاری لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا قسەی كرد و سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دووەمی ئیمرالی رونیكردەوە، “ئۆجالان ڕایگەیاندووە كە دەیەوێت توركیا بگوازرێتەوە بۆ دیموكراسی و ئەمە تاكە ڕێگای دەربازبوونە لە قەیرانەكان”.
ئۆجالان ڕایگەیاندووە كە دەیەوێت ئەو پرسە لە ململانێ و توندوتیژی تێپەڕێت و بچێتە چوارچێوەی یاسا و دیموكراسی. ئەمە توركیا لە هەموو كێشەكانی ڕزگار دەكات.
هاوسەرۆكی دەم پارتی ڕایگەیاند كە ئۆجالان باسی هەندێك بابەتی دیكەی كردووە و سڵاوی ئاڕاستەی سەرجەم هاووڵاتیان كردووە و ڕایگەیاندووە، كارەكانی بەردەوامن.
ئۆجالان رایگەیاندووە، من ئامادەم ڕێگەیەك نیشان بدەم بۆ ڕزگاركردنی توركیا لە هەموو ئاستەنگەكانی.
شاندی دەم پارتی لە 28ی مانگی رابردوو و لە22ی ئەم مانگە سەردانیان ئیمراڵیان كرد لەگەڵ ئۆجالان كۆبوونەوە.
قەندیل پرێس