به‌په‌له

دۆناڵد ترەمپ: گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا دەمێنێت هەتا تاران لەسەر کێشە ئەتۆمییەکان ڕازی بێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لانابەم، مەگەر تاران لەسەر ڕێککەوتنێک سەبارەت بە نیگەرانییە ئەتۆمییەکان ڕازی بێت

ھەروەھا گوتی، پێشنیاری ئێرانییەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و لادانی گەمارۆکان لە سەرەتادا و دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانم ڕەتکردەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، کۆگاکانی نەوت و هێڵە بۆرییەکانی ئێران لە لێواری تەقینەوەدان، چونکە ناتوانێت نەوت هەناردە بکات، ھەروەھا فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) پلانێکی بۆ شەپۆلێکی هێرشی “کورت و بەهێز” بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران ئامادە کردووە، کە تەنها لە ئەگەری دەرکردنی فەرمان لەلایەن منەوە جێبەجێ دەکرێن.

ھەروەھا گوتی، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران کاریگەرترە لە بۆردومان كردنی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *