میدیاكانی بریتانیا بڵاویانكرده‌وه، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی بەرەنگاربونەوەی “تیرۆر” لە شاری لەندەن شەش کەس دەستگیرکران به‌تۆمه‌تی بونی په‌یوه‌ندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) كه له وڵاته‌كه‌دا به پارتێكی “قه‌ده‌غه‌كراو” ناسێنراوه.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، “شەش کەس لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکران بەهۆی چالاکیی گومانلێکراوەوە کە پەیوەندییان بە گروپی قەدەغەکراوی پەکەکەوە هەیە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كه‌سانه پێكهاتون له ژنێکی تەمەن 59 ساڵان، پیاوێکی تەمەن 27 ساڵان، ژنێکی تەمەن 31 ساڵان، پیاوێکی تەمەن 62 ساڵان، پیاوێکی تەمەن 56 ساڵان و پیاوێکی تەمەن 23 ساڵان و بەپێی مادده‌ی 41ی یاسای تیرۆری ساڵی 2000 ده‌ستگیركراون.
ئەفسەرەکانی پۆلیس لە هەشت شوێندا گەڕان و پشكنینیان ئەنجامداوە، لەنێویاندا سەنتەری کۆمەڵایەتی کورد لە شاری هارینگی لە باکوری لەندەن، پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە، پێناچێت هیچ مەترسییەکی بۆ سەر خەڵک هەبێت.
هێلین فلاناگان، فه‌رمانده لە فەرماندەیی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، ڕایگه‌یاند، “ئەم چالاکییە دوای لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرچاو بۆ چالاکییەکە هاتوه‌تە ئاراوە کە پێمانوایە پەیوەندی بە گروپی پەکەکە هەیە، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له كاری تیرۆریستی‌دا هه‌بوبێت”.
قەندیل پرێس