به‌په‌له

دوناڵد ترەمپ: ئەمریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە هیوادارم پەیوەندیمان لەگەڵ چین بەهێزتر بێت

قەندیل پرێس

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سەرەدانەکەی بۆ چین ڕاگەیاند:

کاتێک سەرۆک “شی” بە شێوازێکی زۆر ناسک ئاماژەی بەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وڵاتێکە لە حاڵی داڕمان و ئاواووبووندایە، پێدەچێت مەبەستی ئەو زیانە گەورەیە بووبێت کە لە چوار ساڵی ئیدارەی “جۆ بایدنی خەواڵوو” و حکوومەتەکەیدا بەر ئێمە کەوت، لەم بوارەشدا ئەو سەد لە سەد ڕاستی دەکرد.

وڵاتەکەمان بەهۆی سنوورە کراوەکان، باجی بەرز، پرسی ڕەگەزگۆڕین بۆ هەمووان، بەشداریی پیاوان لە وەرزشی ژناندا، پرۆگرامەکانی DEI (هەمەجۆری و یەکسانی)، ڕێککەوتنە بازرگانییە ترسناکەکان، زیادبوونی تاوان و زۆر شتی دیکە، زیانێکی بێسنووری بەرکەوتووە!

مەبەستی سەرۆک “شی” ئەو هەڵکشانە سەرسوڕهێنەرە نەبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ماوەی 16 مانگی سەرنجڕاکێشی ئیدارەی ترەمپدا بە جیهانی نیشان دا؛ لەوانەش شکاندنی ڕیکۆردی بازاڕەکانی پشک و 401K، سەرکەوتنی سەربازی و گەشەسەندنی پەیوەندییەکان لە ڤەنزوێلا، تێشکاندنی سەربازیی ئێران (کە بەردەوامە!) — بەهێزترین سوپای سەر زەوی، دووبارەبوونەوە بە زلهێزێکی ئابووری بە تۆمارکردنی 18 تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکا لەلایەن وڵاتانی دیکەوە، باشترین بازاڕی کار لە مێژووی ئەمریکادا کە زۆرترین ژمارەی خەڵک تێیدا خاوەن کارن، کۆتاییهێنان بە DEI کە وڵاتی وێران دەکرد، و زۆر شتی دیکە کە ناتوانرێت بە ئاسانی لیست بکرێن.

لە ڕاستیدا، سەرۆک “شی” بەهۆی ئەم هەموو سەرکەوتنە گەورانە لە ماوەیەکی کورتدا، پیرۆزبایی لێ کردم.

دوو ساڵ لەمەوپێش ئێمە بەڕاستی وڵاتێک بووین لە لێواری داڕماندا. لەم بارەیەوە بەتەواوی لەگەڵ سەرۆک “شی” هاوڕام!، بەڵام ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان گەرموگوڕترین (بەهێزترین) وڵاتی جیهانە.

هیوادارم پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین لە هەموو کاتێک بەهێزتر و باشتر بێت!

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *