دوا مۆڵەت بە لایەنەکانی کۆمەڵە دراوە، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن

رۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ ئاسایشی سلێمانی هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە، دەبێ بە زووترین کات بارەگاکانیان لە زرگوێزو بانەگەورە چۆڵ بکەن و بچنە کەمپەکانیان لە سوورداش.

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە دەبێ کەمتر لە ١٠ رۆژی داهاتوو، لە بارەگاکانیان نەمێنن و بەپێچەوانە خۆیان لەرێگەی هێزەوە بارەگاکانیان پێ چۆڵ دەکەن.

ماوەی چەند مانگێکە بەشێک لە پێشمەرگەو ئەندامەکانی هەر سێ لایەنی کۆمەڵە لە کەمپی سورداشن، بەڵام بەشێک لە بنەماڵەو سەرکردایەتی و ئەندامان لە زرگوێز و بانەگەورە ماونەتەوەو دەبێ ئەوانیش لەوێ نەمێنن و بچنە سورداش.

بەپێی رێککەوتنی پێشوو، بریار بوو خزمەتگوزاری پێویست و بە تایبەت خانوو و شوێنی مانەوەی گونجاو لە کەمپی سورداش بۆ بنەماڵەکانی هەرسێ لایەنی کۆمەڵە دابین بکرێت، بەڵام ئەوە جێبەجێ نەکراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.

قەندیل پرێس ​کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *