بەهۆی بەرفراوانبوونی ئاگری دارستانەکانی سەر چیای ئورشەلیمی قودس، ئيسرائيل باری لەناکاوی راگەياند و بەشێک لە سوپاش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە جووڵەى پێکرا.
ئاگری دارستانەکانی ئيسرائيل، رۆژی چوارشەممە کەوتەوە و بەهۆيەوە زۆرێک لە جموجۆڵەکانی خەڵک لە قودس راگيران و رێگای سەرەکیی قودس (ئۆرشەليم)-تەلئەڤيڤ داخرا.
تيمەکان لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەهۆيەوە چەند کەسێک برينداربوون.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، بۆ هاوکاریکردنی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە هێزەکانیان بڵاوەپێبکەن.
ئییال زامیر، سوپاسالار فەرمانی کردووە، يەکەکانی سوپا لەکاتی پێویستدا پشتیوانیی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان.
هاوکات بەشێک لە هێزەکانی سوپا لە ئێستادا لەگەڵ تيمەکان، هەوڵی کوژاندنەوەی پێنج ئاگری گەورە دەدەن.
بنیامین نەتانياهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریدا لە ئەگەری گەیشتنى ئاگرەکە بۆ ناو شاری قودس.
گوتیشی، “بەمزووانە سێ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە ئیتاڵیا و کرواتیاوە دەگەنە ئیسرائیل”.
نووسینگەی گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیليش رایگەیاندووە، دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە ئیسپانیاوە و سێیەمیش لە فەڕەنساوە گەيشتوونەتە تەلئەڤيڤ.
قەندیل پرێس