به‌په‌له

دوای ٢٠٠ ساڵ ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆری کوردی ئێزدی لە ئەرمەنستان بەڕێوەدەچێت

قەندیل پرێس: یەریڤان

جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە كە بە چوارشەممەی سۆر بەناوبانگە و بەدەستپێكی ساڵێكی نوێ‌ ئەژمار دەكرێت‌ و دوای زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ لە کۆچبەریان کوردە ئێزدیەکانی ئەرمەنستان ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆر (سەرساڵی ئێزدی) بەڕێوەدەچێت و قەندیل پرێس بەشداری رێورەسەمەکە دەبێت .

ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆر (چوارشەمبا سەرێ نیسانێ) لە 16ـی نیسانی 2025 لە مەزاری قۆبەی سوڵتان ئيزدی و تاۆسی پیرۆز لە گوندی ئاکناڵچێ ی هەرێمی ئارماڤیری بە ئامادەبوونی ئێزدیەکانی ئەرمەنستان و پێکهاتەی ئەرمەن، سریان، نوێنەری دەوڵەت و بالیۆزخانەی ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بەرێوەچوو.

پیر رووستەم ئاکناڵچی سەرپەرشتی مەزارگەی سوڵتان ئيزدی  تایبەت بۆ قەندیل پرێس راگەیاند؛ “لە ساڵی 1815 ەوە و کاتەی باب و باپیرمان لە باکوری کوردستان کۆچیان کردووە بۆ ئەرمەنستان بەهۆی جینۆسایدی عوسمانیەکان بەسەر ئێمە و ئەرمەنیەکان، پەیوەندیمان بە لالەش و خەڵک و کلتورە ئایینەکەمانەوە زەحمەت بووە، بۆیە بێ ئاگا بووین کەم ئەم جەژنە هەیە و وامان دەزانی جەژنی ڕەنگکردنی هێڵکەکان هی کریستانیەکانە، بەڵام دوای پەیوەندیمان بە لالەشی نورانی تازە نۆ ساڵە دەزانین ئەم جەژنی پیرۆزی ئێزدیەکانە و پیرۆز دەکەین”.

ڤەکیل نامۆیان بەرپرسی کۆمەڵەی ئێزدیەکانی دیاسپۆرا بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ ـئێزدیەکانی ولاتانی قەفقاسیا فشاری زۆریان لەسەر بووە و ئادتەنگی هەبوون بۆ پاراستنی کلتورەکەیان، بەلام بەردەوام نوسەر و ئاکادیمیست و دیرۆکنووس و رۆشنبیرەکانیان هەر گۆرانی و موسیقا و نوسین تا بەشی کوردی رادیوی یەریڤان بوونە هیوای و هێز بۆ براکانیان لە ولاتانی دیکە“.

نامۆیان جەختی لەوەش کردەوە: “ بەداخەوە دوای نێزیکەی 74 فەرمان بەسەر ئێزدیەکاندا هێشتا مەترسی بۆ سەر ئێزدیەکان هەیە و کار بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدەکانی بەسەری هاتوون نەکراوە، بەڵام هەموو هەولێک دەدەن ئێزدیەکان لەهەر ولاتێک بن ماف و ئایین و زمان و کلتۆریان پارێزرابێت “.

بەهۆی ئەوەی ئێزدییەكان كە لە مێژوویاندا رووبەڕووی چەندین هەڵمەتی پاكتاوكردن بوونەتەوە كە دواهەمینیان هێرشی چەكدارەكانی رێكخراوی ” داعش” بوو بۆسەر شەنگال و ناوچە ئێزدیی نیشنەكانی پارێزگای نەینەوا كە بەهۆیەوە هەزاران  كەسیان لێكوژرا و هەزاران ژن و كچ و منداڵیشان كرانە كۆیلە و كەنیزەك لەلایەن داعشەوە و تا ئێستاش بێ سەرو شوێنن، سەرەڕای ئەوەی كە ئێزدییەكان زۆر رووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە و پاكتاوكردن بوونەتەوە، بەڵام بەردەوام پابەندی ئاینەكەیانن و باوەڕیان وایە كە ئاینەكەیان رێگای رزگاربوونە.

جەژنی سەری ساڵ کە پێشی دەڵێن چوارشەممەی سوری ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌ و بۆنە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتووانی ئاینی ئێزیدی بەپێی بیروباوەڕی پەیڕەوانی ئەو ئایینە، ” مانگی نیسان مانگێكی پیرۆزی بەهارە و بەبوكی ساڵ دادەنرێت. سیمبوڵی ئاوەدانی ‌و نوێبونەوەیە.” بەپێی سەرچاوە ئایینیەکانی ئێزدی هۆکاری ئەوەی جەژنی سەری ساڵیان لە سێیەم چوارشەممەی ئەو مانگەدایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، “لەو کاتەدا فریشتە مەلیك تاوس هاتووەتە سەر زەوی‌.

تایبەتمەندی جەژنەکە ئەوەیە کە دەکەوێتە یەکەم چوارشەممەی مانگی نیسان بە ساڵنامەی رۆژهەڵاتی كە لەلایەن كەنیسەی‌ ئەرسەدۆكسی ‌‌و خۆرهەڵاتەوە پەیڕەودەكرێت ‌و 13 رۆژی‌ لەگەڵ‌ رۆژژمێری‌ زایینیدا جیاوازە، مانگی نیسان بەلای کوردانی ئێزدییەوە بووکی ساڵە. لەم جەژنەدا هێلکە رەنگدەکەن و کچ و کوڕ دەچنە دەشت و دەر و گوڵەکانی نیسان دەکەن و لە یەخەی یەکدی دەدەن و کلتۆری جەژنەکە لە لای کوردە ئێزدیەکانی قەفقاس جیاوازی هەیە و ئێزدییەکان هەڵدەستن بە پیرۆزکردنی ئەو جەژنە لەیەکتری بەوەی کە زەوی ناکێڵن و دارنابڕنەوە و هاوسەرگیری ناکەن لەمانگی نیساندا چونکە بەپێی میتۆلۆژیای ئێزدییەكان سەرساڵەکەیان جوانترین بووکە.

ئێزیدی یەکێکە لە کۆنترین ئایینەکانی کوردستان زۆربەیان لە باشوری کوردستان، لە دەڤەرەکانی شێخان و شنگال دەژینبەڵام دوای هێرشی داعش لە ساڵی 2014 و جینۆسایدکردنی نێزیکەی سێ هزار کەس و ڕفاندنی سێ هزار ژن و منداڵ بەشێکی زۆری ئێزدیەکان بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سوپای تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی دهۆکی کردە ئامانج

شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ناوچەکانی ناو قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان لە باشووری کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *