هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی ڕێگە بە هیچ جۆرە فیدراڵییەك لە سوریا نادات، هەروەها ناكرێت هیچ پێكهاتەیەكی چەكداری لە دەرەوەی سوپای نیشتیمانی سوریا بێت.
فیدان لە میانەی دیدارێكدا لە بارەگای پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا، ئاماژەی بەوەشكرد، “هیچ پێكهاتەیەكی فیدراڵی لە سوریادا نابێت”، بەڵام بوونی كورد لە دەستووری سوریا وەك ئەندامی دامەزرێنەر بۆ توركیا گرنگە”.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر بە سوریا، فیدان وتی، “ئەو سەرۆكێكی هەڵبژێردراوی ئەمریكایە، هەڵوێستەكەی بە دابڕان لە سیاسەتی دامەزراوەیی هەڵناسەنگێندرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەوەی بۆ ترەمپ گرنگە ئەوەیە كە داعش پێگەی خۆی لە سوریادا بەدەست نەهێنێتەوە و ئەمەش ڕوونە، بەڵام هێرشەكانی ئیسرائیل بە شێوەیەكی كاریگەر بوار بۆ داعش دروستدەكات”.
قەندیل پرێس