به‌په‌له

دادگەی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ “جەلادەکەی نوگرەسەلمان” دەرکرد

قەندیل پرێس

​ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگەی کەتنی رەسافە لە شاری بەغداد، کۆتایی بە دۆسیەی یەکێک لە ناسراوترین جەلادەکانی سەردەمی بەعس هێنا و سزای لەسێدارەدانی بۆ (عەجاج تکریتی) دەرکرد، کە بە جەلادەکەی نوگرەسەلمان ناسراوە.
​بەگوێرەی زانیارییەکانی قەندیل پرێس، دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بەڕێوەچوو، تێیدا دادوەر دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکان و وتەی شایەتحاڵەکان، بڕیاری کۆتایی لەسێدارەدانی بۆ ناوبراو دەرکرد.

​دانپێدانان و وتەی شایەتحاڵەکان
​ئەیاد کاکەیی، پارێزەری دۆسیەی ئەنفالکراوان، رایگەیاند کە تۆمەتبارەکە لە دانیشتنەکانی پێشوودا بە روونی دانی بە تاوانەکانیدا ناوە، ئەمەیش ڕێڕەوی یاسایی بۆ دادوەر ئاسان کرد تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری کوشندەی بەسەردا بدات.
​پێشتر و لە سەرەتای ئەم مانگەدا، 26 شایەتحاڵ و رزگاربووی شاڵاوەکانی ئەنفال لەبەردەم دادوەردا ئامادەبوون و سوێندی یاساییان خوارد. ئەوان وردەکاریی ئەو دڕندەیی و ئەشکەنجانەیان گێڕایەوە کە لە قەڵای نوگرەسەلمان لەلایەن عەجاج تکریتییەوە بەرامبەر بە کوردە دەستگیرکراوەکان ئەنجامدراون.

​عەجاج تکریتی کێیە؟
​ناوبانگ: بە یەکێک لە دڕندەترین ئەفسەرەکانی سەردەمی بەعس لە زیندانی نوگرەسەلمان دادەنرێت.
​دەستگیرکردن: لە 31ـی تەممووزی 2025 دەستگیرکرا.
​تاوانەکان: تۆمەتبارە بە ئەشکەنجەدان، کوشتن و بێسەروشوێنکردنی سەدان هاووڵاتیی کورد لە کاتی پرۆسەکانی ئەنفالدا.

​ئەم بڕیارەی دادگەی رەسافە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی دادپەروەری بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەبینرێت، کە ساڵانێکی درێژە چاوەڕوانی سزادانی بکوژانی ئازیزانیان دەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *