به‌په‌له

دادگای پێداچوونەوە؛ سروە پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

سروە پوورمحەممەدی، یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ڕێکخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی کە پێشتر سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ٥ ساڵ بەندکران کەمکرایەوە و ئەم سزایە لە ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوی “نۆژین” لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە. سزای ئاماژە پێکراو ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز، بە فەرمی بە پارێزەرانی سروە پوورمحەممەدی ڕاگەیەندراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت.

جێ ئاماژەیە کە سروە پوورمحەممەدی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لەقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش” سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، سروە پوورمحەممەدی دوای سەردانی بۆ دادگای سنە بە مەبەستی بەدواداچوونەوەی دۆسیەی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەم ئەنجوومەنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پاش دوو حەوتە دەستبەسەری و لە ٢٤ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کە میدیاکانی حکومەت بە “ناوەندی چاکسازیی سنە” ناوی دەبەن، ئازاد کرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕۆزەرین کەمانگەر: شەڕەکە پێکدادانی هێزە سەرمایەدارییە جیهانییەکان و دەوڵەتە ناسیۆنالیستییە ناوچەییەکانە

ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی دیپلۆماسی لە KJAR (بەشی ژنانی سەربەخۆی PJAK)، بە ڕۆژنامەی Klassekampen دەڵێت: لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *