خەزێنەی ئەمەریکا: هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای توندی دەدەین

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر 35 قەوارەو کەسایەتی ئێراندا سەپاند و دەشڵێت “هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لە بەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز روبەڕوی سزای توند دەبێتەوە”.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری داوە لەوەی هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لەبەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

وتوشیەتی “سزامان بەسەر 35 قەوارە و کەسایەتی ئێران راگەیاندووە  بەهۆی یارمەتیدانیان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان”.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەو قەوارە و کەسانەوە دابینکراوە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترامپ: ئێران هێشتا باجێکی گەورەی نەداوە و ئەگەر هەڵسوکەوتی خراپ بکات، ڕەنگە دووبارە هێرشی بکەینە سەر

قەندیل پرێس دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *