به‌په‌له

حیزبوڵا نەعيم قاسمی وەک شوێنگرەوەی نەسروڵا دياريکرد

حزبوڵای لوبنان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتیی خۆی بۆ جێگرتنەوەی حەسەن نەسروڵا دەستنیشان کرد، دوای ئه‌وه‌ی نەسروڵا لە مانگی (ئەیلول/9)ی ڕابردودا لەلایەن ئیسرائیلەوە تیرۆرکرا.

سەرکردایەتیی حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، “شێخ نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هەڵبژێردراوە،”

نەعیم قاسمی کەسایەتییەکی دێرینە لە حزبوڵای لوبنان و لە ساڵی 1991ەوە وەک جێگری سکرتێری گشتی کاریکردوە.

لە سەردەمی عەباس ئەلموسەوی، سکرتێری گشتی پێشوی حزبوڵای لوبنان کە لە ساڵی 1992 لە هێرشێکی هێلیکۆپتەری ئیسرائیلدا کوژرا، وەک جێگری سکرتێری گشتی دەستنیشانکرا و لەو پۆستەدا مایەوە کاتێک نەسروڵا سەرکردایەتی گروپەکەی گرتە ئەستۆ.

نەعیم قاسم لەناو بزوتنەوەی ئەمەلی لوبنان کە لە ساڵی 1974 دامەزرا، دەستی بە چالاکیی سیاسی کرد، دواتر بەشداری لەو کۆبونەوانەدا کردوە کە بوە هۆی دروستبونی حزبوڵای لوبنان.

نەعیم قاسم لە مێژە یەکێکە لە وتەبێژە دیارەکانی حزبوڵای لوبنان و چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیای بیانی ئەنجامداوە.

کاتێک لە شەڕی غەززەدا شەڕی سنوربەزێن لەگەڵ ئیسرائیل توندتر بو، لە مانگی (حوزەیران/6)ی ڕابردودا ڕایگەیاندبو، کە ئەوە بڕیاری حزبوڵایە کە مەودای شەڕەکە فراوان نەکات، بەڵام ئەگەر بە زۆر بەسەریدا بسەپێندرێت، شەڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دەکات.

نەعیم قاسم ڕێکخەری گشتی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی حزبوڵا بوە لەو کاتەوەی کە گروپەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1992 خۆی کاندیدکردوە.

لە ساڵی 1953 لە ناوچەی بەسته‌ ئەلتەحتا لە بەیروت لەدایکبوە، بنەچەی خێزانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کفەرفیلە، لە باشوری لوبنان، کە زۆرینەی شیعەیان هەیە، هاوسەرگیری کردوە و خاوەنی شه‌ش منداڵە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆتاییهات

پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *