هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، تورکیا ئەرکی لەسەر شانەو پێویستە گۆڕانکاری لەیاساکاندا بکات”. دەشلێت”دەتوانن رێبەر ئازاد بکەن و دوبارە دەستگیری بکەنەوە، بۆیە هەمواری یاسایی مەرجە”.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە، لەبەشی سێیەمی چاوپێكەوتنەوەكەی لەگەڵ میدیایەكی پەكەكە ئاشكرایكرد،” چەک هەڵگرتنی گەریلا دژی سوپای تورکیا ئامرازێک بوو بۆ گەیشتن بەکۆمەڵێک ئامانج”.
وتیشی، “چەک بۆ ماوەیەک خزمەتی ئامانجی کرد، ئیدی ئەو خزمەتە ناکات، بۆیە پێویستە لەکاربخرێت”.
جەختیش دەكاتەوە،” پێویستە ئامرازی دیکە بخرێتەگەڕ. بۆ ئەوەش، تورکیا ئەرکی لەسەر شانەو پێویستە گۆڕانکاری لەیاساکاندا بکات.”
هاوسەرۆکی كەجەكە ڕاشیگەیاند، “ئەگەر تورکیا یاساکانی بگۆڕێت، ئێمەش دەچینەوە تورکیا. ئەگەر نەیگۆڕێت، ناچینەوە. ئێمە لە خەباتمان بەردەوام دەبین.”
بایک جەختی لەوە کردەوە، دەبێت حکومەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بنێت، نەوەک کردەیی”.
قەندیل پرێس