تیرۆرکردنی بەرپرسێکی خۆجەیی لە دێرەزوور

ڕۆژی دووشەممە، کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی مەدەنی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، لە شاری دێرەزوور، لەلایەن جەند چەكدارێكی نەناسراو لە شارۆچکەی عەزبەی رۆژهەڵاتی ئەو شارە بەتەقە تیرۆركرا.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شارۆچکەی عەزبا ڕایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل هاتبوون، تەقەیان لە گەنجێك كرد، بەناوی خەلەف عەلی ناسری (تەمەن 39 ساڵ)، لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی عەزبای باکووری دێرەزوور، و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ناسر” سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیی شارۆچکەی عەزبا بوو، کە سەر بە ئەنجومەنی مەدەنی دێرەزوورە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارەکان دوای ئەنجامدانی هێرشەکە بەرەو بیابانی شارۆچکەکە هەڵاتوون.

تا كاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *