به‌په‌له

تۆم بەڕاک: ئەرکی هەسەدە بۆ شەڕی دژ بە داعش کۆتایی هات

گەورەترین دەرفەت کە ئێستا بۆ کورد ڕەخساوە، لە سایەی حکوومەتی ئێستایە بە سەرۆکایەتیی شەڕع.

ئەم ساتەوەختە ڕێڕەوێک بۆ کورد دەڕەخسێنێت بەرەو تێکەڵبوونێکی تەواو لەگەڵ دەوڵەتێکی سووریی یەکگرتوودا.

دۆخی ئەمڕۆ پاساوەکانی هاوبەشیی نێوان ئەمریکا هەسەدە دەگۆڕێت.

دیمەشق ئێستا ئامادە و شایستەیە بۆ لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان.

دیمەشق ئامادە و شایستەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی گرتووخانەکانی چەکدارانی داعش.

ڕێککەوتنە نوێیەکە چەندین ماف بۆ کورد مسۆگەر دەکات کە زۆر لەو خۆبەڕێوەبەرییە بەشەکییە زیاترە کە لە کاتی شەڕی ناوخۆدا هەیانبوو.

ئێمە کار بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی کورد دەکەین، و جیابوونەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی ناسەقامگیری یان سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئەرکی هەسەدە کۆتایی هات، چونکە پێشتر نەماندەتوانی لەگەل رژێمی ئەسەد هاوپەیمان بین بۆیە ئێستا ئەو ئەرکە بە حکومەتی سوریا دەسپێردرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *