به‌په‌له

تورکیا: هەوڵی هەسەدە بۆ کات بەدەستهێنان بێسوودە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا، ڕایگەیاند، هەندێک وڵات بوێری بە هەسەدە دەدەن تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبێت و هاکان فیدانیس دەڵێت، بەهیوان هەسەدە بە ئاشتییانە ڕێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێبکات.

تورکیا بە چ شێوازێک هەسەدەى قبوڵە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە وەڵامنامەی هەفتانەیدا بۆ پرسیاری رۆژنامەوانان ڕایگەیاند، پێویستە هەسەدە بەشێوەیەکی تاکە کەسی تێکەڵ بە سووپای سووریا ببێت، نەک بەشێوەیەکی کۆمەڵ و هێز.

“هەسەدە ڕێککەوتنى 10ى ئازار جێبەجێناکات”
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەبری ئەوەی ڕێککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێبکات و تێکەڵ بە سوپای سووریا ببێت، لەو کارانەی بەردەوامە کە زیان لە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا دەدات.

قسەى بەشێک لە وڵاتان هەسەدەى بوێر کردووە
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دەشڵێت، قسەو کارەکانی بەشێک لەوڵاتان، بوێری بە هەسەدە داوە تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبێت و چەک دانەنێت، بەڵام دەبێت هەسەدە بزانێت، هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی سود لە کات وەربگرن، بێسودە و تاکە ڕێگە و بژاردەی بەردەمیان، تێکەڵبوونە بە سوپای سووریا.
وەزارەتەکە لەبارەی دیمەنە نوێیەکانی سوپای سووریاش دەڵێت، ئەو جوڵە سەربازییانە بریتین لە کاروباری ئاسایی هێزەکانیان.

هاکان فیدان هەڕەشە لە هەسەدە دەکات
هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنی لەبارەی ئەگەری هێرشی سووریاو وڵاتەکەی بۆسەر هەسەدە گوتی “بەهیوان شەڕ ڕوونەدات و هەسەدە بەرپرسیارییەتی سەرشانی جێبەجێبکات، چونکە شەڕ لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نابێت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *