به‌په‌له

ترەمپ لەڕێگه‌ی وڵاتێکی عەرەبییەوە داوای ڕێککەوتنی لەئێران کردوە

پێگەی i24NEWSی ئیسرائیلی بەپشتبەستن بەمیدیای عێراقی بڵاویکردوه‌تەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەڕێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردوەو پێشنیازی ئەنجامدانی دانوستانی له‌ئاستى باڵادا كردوه‌.

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ترەمپ لەپەیامەکەیدا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتڕاستکردوه‌تەوە، هەروەک ئاماژەی بەئەگەری گەیشتن بەڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمیی کردوە کە جیاوازە لەڕێککەوتنی ساڵی 2015.

ڕاپۆرتەکە بەگێڕانەوە لەسەرچاوەیەکی نزیک لەحکومەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژە بەوەکردوە، دۆسیەی ئەتۆمیی بەشێکە لەو پرسانەی کە وروژێنراون، هەروەها ئەو ڕاپۆرتەی کە باس لەم پەیامە دەکات تائێستا لەهیچ سەرچاوەیەکی دیکەدا بڵاونەکراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە کە ترەمپ ئامادەیە چەند مانگێک چاوەڕێبکات تا وەڵامێک لەلایەنی ئێرانی وەربگرێت، ئەمەش گوزارشت لەجددییەتی ئەو دەکات لەئەنجامدانی دیالۆگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەسەرەتای خولەکەیدا.

ئەو سەرچاوە ئێرانییە وتوشیەتی، “حکومەتی تاران پێیوایە بەردەوامیی پەرەسەندنی ناوەکیی ئەنجامی ئەرێنیی لێناکەوێتەوە، بەڵکو ڕەنگە دۆخەکە بەرەو ئاستێکی نێودەوڵەتیی بەرزبکاتەوە، لەگەڵ ئەگەری ڕەوانەکردنی ئەو پرسە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش‌و هەژمارکردنی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتیی‌و ئاسایشی جیهانیی”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: یارمەتی لە ڕێگایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” پشتگیری خۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *