بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوی راگەیاند و داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی “دژایەتییەکانی تورکیا” ئامادەبکەن.

بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “داوا لە کوڕان و کچانی گەنجی هەرێمەکە دەکەن پەیوەندی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنایەتییەکانی تورکیا.”

لە راگەیەندراوی بەرێوەبەرێتیی خۆسەر ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکانی تورکیا هەڕەشەی لەسەر هەموو سووریا دروستکردووە نەک تەنیا ناوچەیەک.

ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لە دامەزراوەکانی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکەن ئامادەکاریی تەواو بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *