به‌په‌له

بەخشینی ڕەگەزنامەی فەخریی ئیتاڵیا بە سێ ژنی مەحكووم بە ئیعدام لە ئێران

ئەنجومەنی شاری (JESI) لە ئیتاڵیا بە کۆی دەنگ ڕەزامەندیی لەسەر پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە سێ زیندانیی سیاسیی ژن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە – وریشە مورادی، شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی دا.

ئەو سێ ژنە بە هۆی چالاكییەكانیان بۆ داکۆکی لە ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.

کاربەدەستانی خۆجێیی jesi ڕایانگەیاند کە ئەو کردە ڕەمزییە نیشانەی هاودەنگیی نێوان گەلی ئیتالیا لەگەڵ داکۆکیکارانی ماف و ئازادی لە ئێران و پەیامێک لە دژی سەرکوت و سزای نامرۆڤانە لە کۆماری ئیسلامییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

د. بەرهەم ساڵح بە فەرمی بووە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *