به‌په‌له

بڵومبێرگ: ئێران شوێنی بۆ کۆگا کردنی نەوتەکەی نەماوە و هەناردەکردنی وەستاوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بڵومبێرگ ئێران ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی کۆگا کردنی نەوت بووەتەوە و تەنها بۆ ماوەی ١٢ تا ٢٢ ڕۆژی‌تر شوێنی بۆ هەڵگرتنی نەوتەکەی ماوە چونکە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا هەناردەی ئەو وڵاتەی بە ڕێژەی ٧٠٪ کەمکردووەتەوە و گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمزەوە بە تەواوی وەستاوە و هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگر ناتوانێت تێپەڕێت.

ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت پێشبینی دەکرێت ئێران ناچار بێت تا ناوەڕاستی مانگی ئایار بە بڕی ١.٥ ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە ئەوەش سەرەڕای ئەو کەمکردنەوە زۆرەی کە پێشتر ئەنجامی داوە و ئەمەش گوشارێکی توند دەخاتە سەر ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *