بانگەوازێک بۆ هاوکاری و یەکدەنگی لە “دایکانی ئاشتی کوردستان”ەوە

بۆ: حیزبە کوردییەکان لە چوار پارچەی کوردستان، هەموو هێز و بزووتنەوە سیاسی و مەدەنییەکان لە ئێران، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان،
و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان و ویژدانێکی بەئاگابوو

ئێمەی دایکانی ئاشتی کوردستان، بە دڵی پڕ لە ئازار و ئومێدەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی دەنگ بەرز دەکەینەوە. منداڵەکانمان، و منداڵانی ئەم خاکە، بەهۆی بیروباوەڕ و بیرکردنەوە و چالاکییە سیاسییەکانیانەوە ڕووبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە؛ مەترسییەک کە نەک تەنها ژیانی ئەوان، بەڵکو کەرامەتی مرۆڤ و داهاتووی کۆمەڵگاش دەخاتە مەترسییەوە.

داواتان لێدەکەین پێکەوە بوەستن، لەدەرەوەی جیاوازییە سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکان، بۆ ئامانجێکی هاوبەش- پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان و بەرگریکردن لە مافی ژیان. بێدەنگی لە بەرامبەر لەسێدارەدان واتە قبوڵکردنی.

داواکارییەکانمان:
– ڕاگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی
– کردەوەی هەماهەنگ و کردەیی لەلایەن لایەن و هێزە سیاسییە کوردییەکانەوە
– زیادبوونی فشاری نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە
– ڕاکێشانی سەرنجی گشتی جیهانی بۆ دۆخی زیندانیانی سیاسی
-پشتیوانی لە کەسوکاری زیندانیان و قوربانیانی لەسێدارەدان
خەڵک ڕزگار بکات. ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هەڵوێستێکی هاوبەش هەیە لە دژی نادادپەروەری.

با دەنگی ژیان بین نەک شایەتحاڵی بێدەنگی مەرگ.

دڵسۆزت،
دایکانی ئاشتی کوردستان

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە و حکومەتی سووریا ڕێککەوتن؛ ٣٠٠ دەستگیرکراو ئازاد دەکرێن

قەندیل پرێس پارێزگاری حەسەکە و نوێنەری سەرۆکایەتی پرسی ئاوارەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە تاوتوێ دەکەن. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *