به‌په‌له

ئەمڕۆ هێزە سەربازییەکان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکشێنەوە

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود و گەڕەکی ئەشرەفییە و دەسەڵاتدارانی شام، هێزە سەربازییەکان چەکەکانیان لە هەردوو گەڕەکەکە دەکشێنەوە.

ڕۆژی ١ـی نیسان، ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و دەسەڵاتدارانی شام، ڕێککەوتنێکی ١٤ خاڵییان سەبارەت بە دۆخی ئەو دوو گەڕەکە واژۆ کرد.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا دوێنێ (پێنجشەمە) وادەی ئازادکردنی زیندانییانی هەردوولا جێبەجێکرا، هەروەها ١٤٦ بارمتە لە ئەنجوومەنی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و ٩٧ کەسی سەر بە حکومەتی شام ئازاد کران.

جێگەی باسە، ئەمڕۆ بەندی شەشەم سەبارەت بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لەو دوو گەڕەکە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هێزە سەربازییەکان لەو دوو گەڕەکە دەکشێنەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *