ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر، بە مەرسوومێک جەژنە فەرمییەکانى لە سووریا دیاری کرد، لە فەرمانەکەیدا جەژنی نەورۆز و چەندین جەژنی پێکهاتەکانی تری سووریای لابرد.
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناغى ڕاگوزەر، بە مەرسوومى ژمارە ١٨٨ـى ساڵى ٢٠٢٥جەژنە فەرمییەکان و ئەو ڕۆژانەى دیاری کرد کە دەکرێنە پشووی فەرمی.
بەگوێرەى مەرسوومەکە، ١٣ جەژن و ڕۆژی تایبەت دیاری کراون، لەوانە جەژنەکانى ڕەمەزان، قوربان، سەرى ساڵى کۆچى، لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام، سەرى ساڵى زایینى، جەژنى کرێکاران، جەژنى هەستانەوەى کریستیانەکان و چەند جەژنێکى دیکە وەک جەژنى ڕزگارى و جەژنى شۆڕش.
بەڵام جەژنى نەورۆز، کە جەژنێکى نەتەوەیی کوردە و دەکەوێتە ٢١ـى ئازار، لابراوە و کراوە بە جەژنى دایک، هەروەها جەژنى شەهیدان کە دەکەوێتە ٦ـى ئایار، نەماوە، ڕۆژەکە هاوکاتە لەگەڵ یادى لەسێدارەدانى ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و دەستەبژێرانى سووریا لە ساڵى ١٩١٦لە دیمەشق لەلایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە، هاوکات چەندین جەژنی پێکهاتەکانی تری سووریا لابراوە.
قەندیل پرێس