ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، پێویسته دواڕۆژی سوریا له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێك بنیاد بنرێت كه پێكهاته‌كانی به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی پێكه‌وه بژین و ده‌شڵێت، “له دژی پڕۆژه‌ی پارچه پارچه‌كردنی خاكی سوریاین”.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی گه‌ل له شاری مارسیلیای فڕه‌نسا باسی له ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی رۆژاڤا و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد و وتی، “بۆچونی جیاواز ده‌وڵه‌مه‌ندییه، به‌هیواین له نێوان هه‌مو پارته كوردییه‌كان ڕۆحی خوشك و برایه‌تیی دروستبكرێت”.
ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشی، “له دژی پڕۆژه‌ی پارچه پارچه‌كردنی سوریاین و په‌یوه‌ستین به ڕێكه‌وتنی 10ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ، پێویسته دواڕۆژی سوریا له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێك كه پێكهاته‌كان به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی پێكه‌وه بژین بنیاد بنرێت”.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی نێوان توركیا و په‌كه‌كه و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه، ئیلهام ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌كرد، “هه‌رچه‌نده توركیا جار جار هه‌ڵوێستیی ئه‌رێنیی نیشانده‌دات، به‌ڵام ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ئارامیی تێكده‌ده‌ن و ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به په‌كه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه وتی، “ئه‌وه‌ی كه ئێمه به په‌كه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، په‌كه‌كه له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا چالاكیی ئه‌نجام نادات”.
قەندیل پرێس