به‌په‌له

ئیلام لە ژێر سەرکوتدا؛ دەستبەسەركردنی  ٩ لاوی كورد لە ئاودانان و سەراولە هاوكات لەگەڵ ڕێوڕەسمی چلەی شەهید عەلیڕەزا سەیدی

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ و ئارەزوومەندانەی هاووڵاتیان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، هاوکات لەگەڵ چلەی شەهید عەلیرەزا سەیدی، هەرزەکاری تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی ئاودانان کە لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆ شەهید بوو، ٧ لاوی کوردیان لە شاری ئاودانان دەستبەسەر کرد. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان دوو هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کراون.

ناوی ئەو کەسانەی دەستبەسەر كراون:
– سەعید نادری تەمەن ٣٥ ساڵ
– حسێن بێهنامه تەمەن ٢٧ ساڵ، دانیشتووی شارۆچكەی هەزارانی
– ئەبولفەزل دەربەندی تەمەن ٢٠ ساڵ دانیشتووی شارۆچكەی هەزارانی
– بێهزاد ئەکبەری تەمەن ٣٥ ساڵ
ــ سەعید یاری
– محەممەد ئەمین نەزەری
ـ یوسف خەتاوی
– ئەمین فەرەجوڵڵاهی، تەمەن ٢٧ ساڵ (٢٧ی ڕێبەندان دەستبەسەر كراوە)
– سیروس قوبادی، خەڵکی سەراولە ٢٧ی ڕێبەندان دەستبەسەر كراوە

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا، هەموو ئەو دەستبەسەرکردنانە بەبێ فەرمانی قەزایی كراون و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیراون، یان بارودۆخیان نییە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *