ئیعدامی یەعقووب کەریمپوور و ناسر بەکرزادە، دوو زیندانیی سیاسیی كورد و ئازەری

میدیاکانی سەر بە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لەسێدارەدانی یەعقووب کەریمپوور و ناسر بەكرزادەیان ڕاگەیاند؛ دوو زیندانی کە بە تۆمەتی “هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و مووساد” سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەسەڵاتی دادوەری، سزای ئەم دوو زیندانییە دوای پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دادگای باڵاوە جێبەجێ کراوە. لە ڕاپۆرتەكاندا ئیدعای ئەوە دەكرێ کە یەعقووب کەریمپوور لە کاتی شەڕدا زانیاریی هەستیاری بۆ ئەفسەرێکی مووساد ناردووە و هەروەها ناسر بەكرزادە ئەرکی کۆکردنەوەی ناسنامەی کەسانی حکوومی، ئایینی و ناوەندە هەستیارەکان لە نێویاندا ناوچەی نەتەنزی پێسپێردراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئەو دۆسیانە دابوو. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باسیان لە نەبوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، گوشارە ئەمنییەکان، ئەشکەنجەدان و دانپێدانانی زۆرەملێ لە دۆسییەی هاوشێوەدا کردبوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پارێزگارە کوردەکەی حەسەکە و حکومەتی سووریا ڕێککەوتن؛ ٣٠٠ دەستگیرکراو ئازاد دەکرێن

قەندیل پرێس پارێزگاری حەسەکە و نوێنەری سەرۆکایەتی پرسی ئاوارەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە تاوتوێ دەکەن. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *