قەندیل پرێس/ دیداری تایبەت
کەمال عاکف وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و رۆژهەلاتی سوریا لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ قەندیل پرێس ڕاگەیاند:
“لە کۆبانێ تا کوتایی شەڕ دەکەین، تورکیا زەمینەسازی بۆ دووبارە سەرهلدانەوەی داعش دەکات”.
“بڕیارمان داوە بچینە دیمەشق، بەڵام هەتا ئێستا هیچ شاندێک ئامادە نەکراوە”.
“پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵ هەتەشە نیە، بەڵام لەڕێگای هاوپەیمانان پەیام دەگۆڕین”.
پرسیار/ قەندیل پرێس:
ئایا پێشتر شاندێک لە ئیدارە خۆبەڕێوەبەر دروست کراوە بۆ ئەوەی بچنە دیمەشق؟ لە کێ پێکدێت و کەی دەچێتە دیمەشق؟ داواکارییە سەرەکییەکانتان لە دیمەشق چین؟
وەڵام/ کەمال عاکف وتەبێژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا:
هەتا ئێستا هیچ شاندێک ئامادە نەکراوە بۆ ئەوەی بچنە شام، تەنها ئێمە ڕەزامەندی خۆمان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەشداری گفتۆگۆکانی دیمەشق بین، بەڵام هەتا ئێستا هیچ شتێک بە پراکتیکی نەکراوە.
سەبارەت بەوەی کێ و کێ بچێتە دیمەشق ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەموو هێزو و لایەنەکانی سوریا بە بێ جياوازی ئامەدەبن هیچ لایەنێک لەسەر حسابی لایەنێکیتر پێشنەکەوێت و پێویستە يەکسانی و عدالەت لە پێشینە بێت بۆ دروست کردنی دەستورێکی دیموکراتیک بۆ سوریای نوێ ، بەتایبەت بابەتی کورد لەسوریا پێویستە لەبەر چاو بگیرێت وداوای چارەسەری مەسەلەی کورد لەسوریای نوێ بکرێت ، پێویستە هەموو هێزو لایەنەکان لە سوریا هەموو کێشەکان وەک ئەوەی کە هەیە بخەنە ڕوو چاوپۆشی لە هیچ کێشەیەک نەکرێت.
پرسیار/ قەندیل پرێس:
ئایا هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیکە هەیە سەبارەت بە ناردنی شاندەکەتان بۆ دیمەشق؟ ئایا پەیوەندیت لەگەڵ هەیەی تەحریر ئەل- شام (هەتەشە) هەیە؟
وەڵام/ کەمال عاکف وتەبێژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا:
لە ئێستادا پەیوەندی راستەوخۆی ئێمە و هەیەی تەحریر ئەل- شام (هەتەشە) نیە، بەڵام لە رێگای وڵاتانی دیکەو دۆستەکانمان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پەیام لەگەڵ هەتەشە دەگۆڕین، ئامادەی خۆمان دەربڕیوە بۆ ناردنی وەفد بێ ئەوە باسبکرێ کە وەفدەکە وەک کەسایەتی لە کێ و کێ پێک دێت لە ئێستادا ئێمە چاوەڕێی دۆخی دیمەشقین کە چۆن مامەڵە دەکەن و دیدگای ئەوان بۆ سوریای نوێ و پرسی کورد چۆنە، بۆ ئەوەی بزانین بیرو بۆچونی ئەوان سەبارەت بە هەندێک پرس چییە و ئەو ژات ئامادەکردنی وەفدێکێکی دانۆستاندنکار کارێکی سەخت نیە.پرسیار/ قەندیل پرێس:
ئیدارەی خۆسەر چۆن مامەڵە لەگەڵ قەیرانی پەنابەران لە ناوچەکانتان دەکات، بە تایبەت کە تورکیە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانتان پەرەپێدەدات؟
وەڵام/ کەمال عاکف وتەبێژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا:
لەبارەی کۆچبەران بە دڵنیاییەوە بارێکی گرانە بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەتایبەت دوای ئەو ڕووداوانەی لە سوریا ڕویداون، بارگرانی زیاتر لە بابەتی کۆچبەران ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانە نایانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و داوادەکەن لە بەڕێوەبەری خۆسەر بمێننەوە، هەربۆیە چەندین زەحمەتی هەیە سەبارەت بەو بابەتانەی گرێدراون بە مەسەلەی کۆچبەران، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو کێشانە بەڕێوەبەری خۆسەر هەمیشە بە چاوێکی مرۆڤ دۆستی و هاوکارەوە لەهەموو بارو دۆخێکدا خۆی بە خاوەنی کۆچبەران دەزانێت.
لە ئێستادا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هاکوارییە سەرەتاییەکان بۆ ئاوارەکان ئامادەکردونە بۆ ئەکەسانەی لە دەوروبەری ناوچەی شەهبا و تل رەفعەت هاتون و لە ماڵ و موڵکی خۆیان ئاوارە بوون ئەوانیش لە ئێستادا بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن، هەربۆیە ئیدارەی خۆ لبەڕێوەبەری بە پێیی توانا هاوکاریان دەکات.
پرسیار/ قەندیل پرێس:
ئایا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یارمەتیتان دەدات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ سەر کۆبانی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات؟
وەڵام/ کەمال عاکف وتەبێژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا:
سەبارەت بە مەسەلەی کۆبانی ئێستا کۆبانێ نەک تەنها سۆمبولی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە بەڵکو سۆمبولی هەموو جیهانە بە گشتی و بۆیە رۆژێکی تایبەت بۆ بەناوی “رۆژی کۆبانێ” دیاریکرا، بەرخۆدانی کۆبانێ نەک تەنها کورد بەڵکو هەموو باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەر چوار پارچەی کوردستان و ئینتەرناسیوناڵە، هەروەها ژن بەشێوەکی سەرەکی و پێشکەوتو لە بەرخۆدانی کۆبانێ بەشدار بوون سەرکەوتنی کۆبانێ بە سەر داعشدا سەرکەوتنێک بوو بۆ مرۆڤایەتی و ئێستا دەسکەوتەکانی کۆبانێ کە لە شەڕی داعشدا بەدەستهێناوە لەمەترسی دایە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بۆ تۆڵەکردنەوەی شکستی داعشە.
پرسیار/ قەندیل پرێس:
لە حالەتی هێرشەکانی تورکیا و چەکدارەکانیان بۆ سەر کۆبانێ هاوپەیمانان پالپشتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن، لە حالەتی شەڕدا ئێوە چی دەکەن؟
وەڵام/ کەمال عاکف وتەبێژی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەلاتی سوریا:
دەربارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ هۆشداری دا و وتی: پێشتر هاوپەیمانانی دژی داعش بەشداربوونە لە شەڕی شەڕڤانان دژی داعش، ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان لێرەن و ئەوان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک لە پەیوەندیدان، بەڵام دەربارەی ئێمە پێویستە بۆ هەموو لایەن روون بێت هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کۆبانێ قوبوڵنەرکراوە بە هەموو شێوەیەک و پێویستە هەموو ئەوانەی بەشدار بوون لەوەی کۆبانێ ببێتە سۆمبول بۆ مرۆڤایەتی جارێکیتر خۆیان لە کۆبانی بکەنە خاوەن ، بۆیە بەهەر بیانویەک هێرشی تورکیا بۆ کۆبانێ و داگیرکردنی قوبوڵنەکراوە.
قەندیل پرێس