ئه‌مریكا له‌باره‌ى شه‌ڕڤانانه‌وه‌ په‌یامێكى توند بڵاوده‌كاته‌وه‌

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا سەبارەت بەڕه‌وشى ئه‌منیى دێرەزور له‌سوریاو هاوكاریه‌كان بۆ شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌، ده‌شڵێت:”دڵنیابن لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەکەداو كاردانه‌وه‌ى زۆر توندمان ده‌بێت له‌كاتى مه‌ترسیى بۆسه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان چ له‌زه‌وى‌و چ له‌ئاسمانه‌وه‌”.

هێزی ئەرکی هاوبەش (ئۆپەراسیۆنی چارەنوسی سروشتی CJTF-OIR) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌، “کاریگەریی هێزی کوشندەمان چ لەسەر زەویی‌و چ لەئاسماندا هەیە، دڵنیابن لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەکەدا”.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه‌، “هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) هاوبەشێکی سەرەکین لەسەر زەوی‌و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان‌و پاراستنی سەقامگیریی بەکارکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوپەیمانان”.

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، “به‌ڕونی ڕایده‌گه‌یه‌نین، پشتیوانیی هاوبەشی بەردەوامی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان ده‌كه‌ین”.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ نیوزویک ڕاپۆرتێکی پنتاگۆنى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و دژایەتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات بۆ ناو سوپای سوریا بەو شێوەی ئێستای.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، “جەختده‌كه‌ینه‌وه‌ لەسەر پێویستی پاراستنی سەربەخۆیی هه‌سه‌ده‌ خۆیی‌و وەک هێزێکی خاوەن دەسەڵاتی فراوانتر، چونكه‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەیەکەم هێڵی بەرگریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ده‌زانرێت”.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *