لە ناوچەی ئارماڤری ئەرمینیا بە ئاهەنگێک یادی ٤٦ ساڵەی (پەکەکە) بەڕێوەچوو، خەباتی کورد لە حەلەب بەرز راگیرا.
قەندیل پرێس/ ئەرمینیا
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، و بە درۆشمی ژن ژیان ئازادی کوتایی پێهات.
هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سایلۆ دیربۆیان باسی لە مانای ئەو ڕۆژە کرد. دربۆیان گوتیشی: پێش هەموو شتێک ئاهەنگ دەگێڕین بەبۆنەی ژیانەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، پارێزەرانی ئازادی، گەلی نیشتمانپەروەر و هەموو ئەو تێکۆشەرانەی ئەمڕۆ شەڕی رزگاریخوازی دەکەن.
پارتی ژیانێکی نوێی بۆ بنیاتناین و ئێمەی بە دونیا ناساند. ئێمە وەک گەلی کورد قەرزاری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانین. پارتی کرێکارانی کوردستان بەرخۆدان و ژیانێکی ئازادی پێبەخشین. پارتی لە حەوت کەسەوە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ گەشەی کردووە بۆ ملیۆنان.
دوژمنەکەمان بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردە سەر تەڤگەری ئازادی بۆ نەهێشتنی، بەڵام دوژمن بە تەنیا مایەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ تەڤگەری ئازادی گەشەی کرد. ئێمە وەکو خەلکانێک کە لە وڵاتێکی غەریبیدا دەژین، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین و خەباتمان بەهێزتر دەکەین.
باسی دۆخی حەلەب کرا، و بەرخودانی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات هەسەدە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود بۆ رزگارکردنی کورد و نەتەوەکانی دیکە و خەلکی مەدەنی بەرز ڕاگیرا.
ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی گۆرانیبێژ حسێن، هونەرمەند زاگرۆس ئورمییەی ڕۆژهەڵات، گرووپی هەڵپەڕکێی بیهار و گرووپی هەڵپەڕکێی کولیلکێن ئاراکسێ و هەڵپەڕکێ و درۆشمی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی هات.
قەندیل پرێس


