به‌په‌له

ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی ئازاد كرا و قەندیل پرێس نهێنی دۆسیەکەی ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس – سلێمانی

ئارام قادر سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ڕۆژی 10ـى مانگی حوزه‌یرانى 2025 لە سلێمانی دەستگیركراوە و ئەمرۆ 22ـی شۆباتی 2026  ئازاد كرا، قەندیل پرێس نهێنی کاری سیخۆری ئەو سەرۆک حزبە ئاشکەرا دەکات کە یەکێتی لەسەر داوای پە,کە,کە دەستگیری کردبوو.

سەرچاوەیەک لەنێو دادگای سلێمانی بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ تۆمەتی سیخوڕی دەرەکی دراوەتە پاڵ و لەوکاتەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و هێشتا دۆسیەکەی دانەخراوە.

بەپێی زانیاریەکی قەندیل پرێس؛ ئارام قادر لەسەر داوای پە,کە,کە دەستگیرکرابوو دوای ئەوەی دۆسیەیەکی بەڵگەدراو درابوو بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پارتەکەی ئارام قادر لەژێر چاودێری خۆی کاری هەواڵگیری بۆ دەزگای میـتـی تورکیا دەکەن دژی گە,ر,یلاکانی پە,کە,کە و بەڵگەکان جێگای باوەری دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی بوو و راستەوخۆ ئەو سەرۆک حزبە دەستگیرکرا.

هاوکات لە ساڵی 2020 دا ئەندامێکی سەرکردایەتی دیکەی هاوپەیمانی نیشتیمانی بە تۆمەتی سیخۆریکردن بۆ تورکیا لە لایەن پە,کە,کەوە دەستگیرکراوە و تا ئیستا ئازاد نەکراوە.

ئارام قادر لە ساڵی 196՚ لە گوندی گەچێنەی ناوچەی ھەورامانی باشووری کوردستان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی بەدەست ھێناوە. ئارام قادر خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

قادر زیاتر لە 28 ساڵ بەرپرسی باڵا بووە لە حیزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی باشووری کوردستان. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕەوتی ئیسلامیی سیاسی.

لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە 2009 تا 2013 سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بووە. لە بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. لە حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە. یەکێک بووە لە دەستەی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری. پاش دەستبەردانی بەرھەم ساڵح لە حیزبەکەی، ئارام قادر بوو بە سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *