سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شارەکانی قوروە و سنە کە دوانیان بە ناوەکانی زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان، بران و کەماڵ ئاخرەتی بە هۆی بەشداری لە مانگرتنەکانی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە و مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دستبەسەر و بۆ شوێنێکی …
زیاتر بخوێنەرەوەبافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی حکومەتێکی دەوێت ئامانجەكەی پاراستنى مافى خەڵک بێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، جەخت لە مەرجەکانى حیزبەکەى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم دەکاتەوە و دەڵێت حکومەتێکی دەوێت كە پاراستنی مافی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان ئامانجەكەی بێت. لەدیدارێكدا لەگەڵ ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە دەباشان، بافڵ جەلال تاڵەبانى دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا، پێكهێنانی …
زیاتر بخوێنەرەوەگڵکۆی ناودارانی کورد لە گۆڕستانێکی دیمەشق
لە گۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لە گەڕەکی کوردان”حی الاکراد”، لە شاری دیمەشق پێتەختی سووریا، هەندێک لە ناودارانی کورد بە خاک سپێردراون کە ناوی خۆیان لە مێژووی کوردستاندا تۆمار کردوە. لە گۆڕستانەکەدا بەدرخان بەگ، حاکمی میرنشینی بۆتان و لە کەسایەتییە مێژووییەکانی کوردستان بە خاک سپێردراوە. هەروەها جەلادەت بەدرخان، نەوەی بەدرخان بەگ …
زیاتر بخوێنەرەوەروانگەی سوری: فڕۆکەیەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی گەیشتە رۆژاوا
روانگەی سوری رایگەیاند، هاوپەیمانان لە عێراقەوە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری دیکەی پڕ لە چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوویان رەوانەی بنکەی سەربازی خەراب جیری حەسەکە رۆژاوای کوردستان کردووە و دوو فڕۆکەی جەنگیش یاوەری فڕۆکەکەیان کردووە. ناردنی ئەو فڕۆکە جەنگییە چەک و تەقەمەنییە لە چوارچێوەی ناردنی پێداویستی سەربازییە بۆ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کۆبانێ، چونکە …
زیاتر بخوێنەرەوەکەجەکە: بڕوامان هەیە، لە ساڵی نوێدا رێبەر ئاپۆ ئازاد، پرسی کورد چارەسەر و تورکیا و هەرێمەکە دیموکراتیک دەبن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەپەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێدا ئاماژەی بەوەکرد کە روانگەکانی رێبەر ئاپۆ لەپێناو چارەسەردا کە لە ٧ خاڵدا خرابوونەڕوو، لە ساڵی نوێدا دەبنە رێنیشاندەری تێکۆشانی ئەوان. هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە باسی لەوەکرد کە بڕوایان هەیە، کە لە ساڵی نوێدا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، پرسی کورد چارەسەر دەبێت و …
زیاتر بخوێنەرەوەچوار مامۆستای خەڵکی دیواندەرە سزای دەرکران لە کار و دوورخستنەوەیان بەسەردا سەپێندرا
چوار مامۆستای کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە بەناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، کاوە محەممەدزادە، پەرویز ئەحسەنی و هیوا قورەیشی لە ئەندامانی لقی دیواندەرەی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە لایەن دەستەی ڕاگەیشتن بە سەرپێچییەکانی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان سزای دوورخستنەوە و دەرکران لە ئیشیان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئومێد …
زیاتر بخوێنەرەوەئەلبورز ڕۆئین تەن: کورد پێویستە لە قوڵایی کوردستان و بەهێزهوه بڕوانێتە ئێران هەتا بتوانێ باشتر ئامانجەکانی بە دەست بێنێ
وتووێژی “قهندیل پرێس” لهگهڵ بهڕێز “ئەلبورز ڕۆئین تەن” ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنهی ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژینا (ژن ژیان ئازادی) ئەلبورز ڕۆئین تەن ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دهڵێت: “ئەوەی لە بەیاننامەی حیزبی دیموکرات هاتووە تەنیا ڕەخنە نیە بەڵکوو دەڕبڕینی ڕاستیەکانی دو ساڵی ڕابردو وەک خۆیەتی کە …
زیاتر بخوێنەرەوەد. ئازاد محهممهدیانی: کوردی ڕۆژهەڵات دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بێ کە شتی لەوە ناخۆشتریش لە سیاسەتمەدارانی کوردی پارچەکانی دیکە ببینێ
د. ئازاد محهممهدیانی دهڵێت: “ڕاستیەکەی من پتر لەوەیکە لە رەفتاری ئەو سەرکردانەی بەشەکانی دیکەی کوردستان سەرم سوڕ بمێنێ لە شێوەی ڕوانینی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە گشتی و سیاسەتمەدارەکانی ئەو بەشە بە نیسبەت پرسی ڕۆژهەڵات و پارچەکانی دیکەی کوردستان سەرم سوڕ ماوە، ئێمەی ڕۆژهەڵاتی ئێستاش لە ڕوانگەی یۆتۆپیاییانەی سەردەمی 《پێشا مۆدێرن》و خزم …
زیاتر بخوێنەرەوەئەلبورز ڕۆئین تەن: پەیامی ڕێوەڕەسمەکانی نەورۆز بەردەوامی خەبات و تێکۆشان و زیندوویی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بوو
ئەلبورز ڕۆئین تەن، ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دهڵێت: ” وەک حیزبی دێموکرات بەردەوام هەوڵمان داوە بە هەر نرخێک بێ ببینە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕێزی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات، بۆ ئەو بابەتەش ئەوەی لە دەستمان هاتبێ بە زیادەوە کردومانە، سەڕەڕای ئەوەش هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی ئەو یەکگرتوویە لە ئاست چاوەڕوانی …
زیاتر بخوێنەرەوەکاوە ئاهەنگەری: پاشاییخوازەکان بە گشتی لە ئێعدام کرانی ئەو چوار ڕۆڵەیە نارازی نەبوون
قەندیلپرێس: سڵاو و ڕێز کاک کاوە، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیلپرێس قەبووڵ فەرموو، وەکوو پرسیاری یەکەم، هەروا کە ئاگادارن ڕۆژی ۹ی ڕێبەندان چوار ڕۆڵەی نیشتمان و ئەندامی کۆمەڵە بە ناوەکانی وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و پژمان فاتیحی لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دران، بە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس