فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی: بۆ هەموو شەڕڤانان و گەلی سوریا و هەموو جیهان، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، دوعا دەکەین کە ساڵی 2025 ئارامی و سەقامگیری بۆ نیشتمانمان بهێنێتە ئاراوە، با بە ئومێد و ئیرادە بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ وڵاتەکەمان، ساڵی نوێ دەست پێ بکەین.
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: چاوەڕوانی ئاگربەستین لەگەڵ توركیا
مەزڵوم عەبدی: داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت. هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە. ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا …
زیاتر بخوێنەرەوەدوو سیناتۆری ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن
هەریەک لە سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا رانەگەیەنێت و پێشنیازی ناوچەی لەچەک داماڵراو قبوڵنەکات. لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سیناتۆر، کریس ڤان هۆڵین و لیندسی گراهام نووسیویانە، ئەم هەفتەیە پرۆژەیاسایەک …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: بۆ بەرقەراكردنی ئاشتی هەمیشەیی و رەواندنەوەی مەترسیەكانی توركیا پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەكی لە چەك داماڵراو دەكەین لە كۆبانی
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەكۆی (ئێكس) نوسیویەتی: بۆ جەختكردنەوە لەسەر پابەندبونی جێگریمان بە بەدیهێنانی ئاگربەستی سەرتاسەری لە سەرانسەری سوریا، ئامادەیی خۆمان رادەگەیەنین بۆ پێشكەشكردنی پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەكی لە چەك داماڵراو لە شاری كۆبانی، لەگەڵ سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی هێزە ئەمنیەكان لەژێر سەرپەرشتی و بوونی سوپای ئەمریكادا، ئەم دەستپێشخەرییە بەمەبەستی چارەسەكردنی …
زیاتر بخوێنەرەوەمحەمەد جۆلانی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەکات
سەرۆكی دەستەی تەحریری شام داوادەکات، ئەندامانی گروپەكان دەستبەجێ لە هەسەدە جیاببنەوەو پەیوەندی بە سەركردایەتی سەربازییەوە بكەن. ئەحمەد شەرع، ناسراو بە محەمەد جۆلانی سەرۆكی دەستەی تەحریری شام لە پێگەی خۆی لە (ئێكس) نوسیویەتی: لەپێناو یەكپارچەیی سوریاو سەپاندنی سەروەری دەوڵەت لە تەواوی خاكەكەی داوا لەسەرجەم ئەندامانی گروپەكانی قەسەد (هێزەكانی سوریای دیموكرات) دەكەم …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی سەبارەت بە سوریا دەکات
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە)، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت” ئێمە پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکەین سەبارەت بە سوریا و ستایشی ڕۆڵی کاریگەری عەرەب دەکەین لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سوریا.” فەرماندەکەی هەسەدە گوتیشی “ئێمە جەخت …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی: لە منبج ئاگربەست ئەنجام درا
فەرماندەی گشتیی قەسەدە، مەزڵوم عەبدی ئاشکرایکرد لە مەنبج ئاگربەست ئەنجام دراوە. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی ‘ئێکس’ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییەیی ئاشکرا کرد: “لە کاتێکدا لە شاری منبج بەرخۆدانی شەڕڤانانمان بۆ ڕاوەستاندنی بەرفراوانکردنی هێرشەکان لە ڕۆژئاوایی فورات بەردەوامە، بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی لەبارەی كۆتاییهاتنی رژێمی ئەسەد پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، سووریا بە کاتێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت و ئێمە کەوتنی سیستمی ستەمکاری لە دیمەشق دەبینین و ئەمە دەرفەتە بۆ بوونیادنانی سووریایەکی نوێ. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە لەبارەی ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە. مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا رایگەیاند، سووریا بە کاتێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: هێزەکانمان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەوە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، “ویستمان رێرەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە حەلەب و تەلرەفعەت بکەینەوە، بەڵام هێرشی گرووپە چەکدارەکانی پشتیوانکراو لەلایەن تورکیاوە ئەو رێرەوەیان بڕی و ئێستا کار بۆ بردنەدەرەوەی خەڵکەکەمان دەکەین لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچەیەکی سەلامەت.” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بانگهێشت کران بۆ کۆشکی سپی
تیمى دۆناڵد ترهمپ سهرۆكى ههڵبژێردراوى ئهمریكا به شێوهیهكى فهرمى، بانگهێشتى مهزڵوم عهبدى و ئیلهام ئهحمهدیان له ڕۆژئاواى كوردستان كردووه بۆ ئامادهبوون له مهڕاسیمى سوێندخواردن و دهستبهكاربوونى ترهمپدا. بەپێی هەواڵێک، کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)وە بڵاوكراوهتهوه و پێگەی پلاتفۆڕمی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڵاوی كردووهتهوه، حکومەتە نوێیەکەی دۆناڵد …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس