به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

مەزڵووم عەبدی: ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆببمەوە

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت، ماوەی دوو مانگ و نیوە ئاگربەستێکی “کاتی و مەرجدار”یان لەگەڵ تورکیادا هەیە و “هیوادارین” ببێتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، لە کاتێکدا میدیای ئەمریکی دەڵێت، واشنتن هەوڵی لێکنزیککردنەوەی هەسەدە و ئەنقەرە دەدات. …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جێگەی رێزە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پەیامێکی لە بارەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە “جێگەی رێزە”. رۆژی دووشەممە 12-05-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: “بڕیارەکانی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخستن، کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری و دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراسی، لەسەر بانگەوازی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی: دەبێت دەستووری سووریا نامەرکەزیی بێت و هەموو پێکهاتەکان لە خۆبگرێت

مەزڵووم عەبدی لە وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” ڕایگەیاند، پشتگیریی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، بەهیواین ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆکارێک بۆ بەستنی کۆنفرانسی گشتیی نەتەوەیی کوردستان. لە ئێستادا لە هۆڵی ئازادیی لە شاری قامیشلۆ، کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” بە بەشداریی ٤٠٠ …

زیاتر بخوێنەرەوە

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە “پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا” کردەوە. رۆژی پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی وادەی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی دیارییکرد

فەرماندەی گشتیی قەسەدە، ڕۆژی ٢٦ـی نیسانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دیارییکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفرانسەکە خواست. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی “یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا” دیارییکرد. دەقی بڵاوکراوەکەی مەزڵووم …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەردۆغان: پێویستە هەسەدە لەژێر چەتری ئیدارەی ناوەندیی سووریادا هەڵبوەشێتەوە

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، تورکیا پاڵپشتی هێشتنەوەی سەرچاوەکانی سووریا لە دەستی سووریا و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە ژێر چەتری ئیدارەی ناوەندیی سووریادا دەکات. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی، 28ـی ئاداری 2025، بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵووم عەبدی: ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئەنجامدانی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ. عەبدی لە تۆڕی “ئێکس” رایگەیاند، ئەوان ئەنجامدانی ئەم رێککەوتنە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانن، بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ، کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت و بنەماکانی دراوسێیەتییەکی باش …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی سەردانی هەولێر دەکات

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئینگلیزی بڵاوی کردەوە، بڕیارە بەمزووانە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی باشووری کوردستان بکات و لە پیرمامیش لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆببێتەوە. رۆژی چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئینگلیزی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە، بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بەمزووانە سەردانی شاری هەولێر بکات، بڕیاریشە …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەنەکەسە سێ مەرجی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە دەخاتەڕوو

نوێنەری پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا لە هەرێمی کوردستان، سێ مەرجی سەرەکیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رووندەکاتەوە و دەڵێت، “دەبێت مەزڵووم عەبدی خۆی وەکو نوێنەری کورد بناسێنێت و بیانووەکانی تورکیاش ببڕێت”. نەواف رەشید رایگەیاند، “ئێمە هەموو پێشێلکارییەکانی رابردوو بەرامبەرمان کراوە، وەلامان ناوە و لەبیرمان …

زیاتر بخوێنەرەوە

هیوا گوڵ محەمەدی: ئەو هەڵوێستانەی کە لە لایەن باشوور، باکوور و ڕۆژئاواوە گیرانە بەر زۆر خراپ بوون و لە ئاست دووبارە بوونەوەی ڕووداوە مێژووییە تاڵەکاندا بوون

قه‌ندیل پرێس: سڵاو ڕێز کاک هیوا، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەل قەندیل پرێس قەبوڵ کرد، وەکوو پرسیاری یەکەم، هەروا کە ئاگادارن ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕووداوی کەوتنە خواری هەلیکۆپترەکەی کوژرا، نەمانی ئیبراهیم ڕەئیسی چ کاریگەریەکی لەسەر باردۆخی ئێران دەبێت؟ هیوا گوڵ محەمەدی: زۆر سپاس بۆ ئێوەی بەڕێز و بۆ ئەم گوت …

زیاتر بخوێنەرەوە