به‌په‌له

مەڵتیمیدیا

شەڕی قورس نێوان هێزەکانی حکومەتی نوێی سوریا و درووزەکان؛ چەند کوژراو و بریندار

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان كردەوە، ماوەی دوو ڕۆژە شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان هێزەکانی حکومەتی نوێی سوریا و درووزەکان درووست بووە، بەتایبەتی شەوی ڕابردوو شەڕێكی قورس ڕوویدا. بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان شەش چەكداری درووزییەكان كوژراوە و هەشتی دیكەش برینداربوون، هەروەها كوژراو و بریندار لە ناو ڕیزی چەكدارانی سەر بە حکومەتی نوێی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ساتی بۆردومانکردنی گەڕەکێکی باشووری بەیروت لەلایەن ئیسرائیلەوە

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل: تەل ئەبیب پێش ئامانج گرتنی گەڕەکی باشووری بەیروت، واشنتۆنی ئاگادار کردەوە. ڕاگەیاندنی نەتانیاهۆ و کاتز: سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژێرخانێک کە بۆ هەڵگرتنی مووشەکەکانی حیزبوڵڵا بەکار دەهێنرا. نەتانیاهۆ: گەڕەکی باشوور چیتر نابێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حیزبوڵڵا.      

زیاتر بخوێنەرەوە

قەرەمووس لە کۆنفڕانسی ڕۆژهەڵات: پێویستی بە یەکگرتوویی کوردی هەیە

ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە دەستپێکی کۆنفرانسی بۆ ڕۆژهەڵات کە ئەمڕۆ لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند: ئەم کۆنفڕانسە هاوکات لەگەڵ کۆنفڕانسە مەزن و گرینگەکەی ڕۆژاوای کوردستان و لە یاد سەدساڵەی پەیمانی لۆزان بەڕێوە دەچێت و پیشاندەری ئەوەیە کورد دەخوازێ بە بێ دەستێوەردانی دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگای دیالۆگ و …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە دەریای مەڕمەڕە چەند بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

لە دەریای مەڕمەڕە سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە پلەکانی ٣.٩ و ٦.٢ و ٤.٤ ڕوویاندا. لە دەریا مەڕمەڕە ٣ بوومەلەرزە ڕوویاندا. بوومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر ١٢:٤٩ بە گوڕی ٣.٩ پلەی ڕێختەر، بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕێختەر، بوومەلەرزەی سێیەم کاتژمێر ١٢:٥١ بە گوڕی ٤.٤ پلەی ڕێختەر ، ڕوویاندا. سەرۆكایەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا قەندیل؛ زاخۆ

لەیاری دوێشەوی نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز کە لەمیانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، گرژی و ئاڵۆزی نێوان هاندەرانی هەردولا دروستبوو، بەهۆیەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٣٥ کەس برینداربون و پێش تەواوبوونی، یارییەکە وەستێندرا، هیچ کام لە یانەکان گۆڵیان تۆمار نەکردبوو. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رۆژی سێشەممە، …

زیاتر بخوێنەرەوە