به‌په‌له

مەڵتیمیدیا

هەسەدە: شەش چەتە کوژراون، سیستەمێکی ڕاداری تورکیاش تێکشکێنرا

ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شەش چەتە کوژراون، هەشتی دیکەش بریندار کراوە و دوو ئۆتۆمبیلیش تێکشێندراون.  

زیاتر بخوێنەرەوە

یەکێتیی ئەوروپا بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، بە شێوەیەکی کەلەپەڕ، بەرامبەر سەزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی

یەکێتیی ئەوروپا بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک کە بە هەوڵی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا وەکوو هانا نیومەن پەسەند کرا، سەبارەت بە سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ناڕەزایەتیی دەربڕی. ئەو بڕیارنامە ڕۆژی پێنجشەممە، چواری ڕێبەندان، بە ٥٥٦ دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ٤٢ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپاش دەنگی بێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ تاوتوێی دوایین پێشهاتەکان و ڕووداوەکانی سوریای نوێ

کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی سوریا، کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق هەروەها پێویستی کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

باڤێ تەیار هونەرمەندی دیاری کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە ھێرشی درۆنی تورکیا لە بەنداوی تشرین شەھید بوو.

قەندیل پريس، قامشلۆ باڤێ تەیاری، ئەکتەر و شانۆکاری و هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەیی کورد و دەیان هاونیشتمانی مەدەنی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان، دوێنێ 18ـی کانوونی دووەمی 2025 بە هۆی بۆردوومانی درۆنیی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بریندار بوو، ئەمرۆ 19ـی کانوونی دووەمی 2025 بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخوشخانەی قاملشۆ کۆچی دوایی کرد. …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 40 هەزار کەس بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بزووتنەوەی حەماس ناوی ٣ بارمتەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن. هەروەها بارهەڵگرەکانی هاوکاری دەست دەکەن بە چوونە ناو غەززە. ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە IDF وتراوە هێرشەکان بۆ سەر غەززە ڕاوەستێنن.  

زیاتر بخوێنەرەوە

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دێرەزوور لە چوارچێوەی هەسەدە

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە ڕاگەیاند: ئەمرۆ لە دێرەزوور ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور سەر بە هەسەدە، دەوریەی چڕ بەڕێوەدەبات بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. هاوکات رۆژی چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 هێزی هاوپەیمانان 76 بارهەڵگری هاوکاری و سەربازی له عێراق گواستەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، زۆرینەی چەکەکان بۆ بارەگای هاوپەیمانان لە دێرەزۆر …

زیاتر بخوێنەرەوە

چەند دیمەنێك لە ڕێوڕەسمی گاڤارە وەكوڵ لە شاری كرن سەر بە پارێزگای كرماشان، ئەمە دوویەمین ساڵە ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە دەچێت

ئەم ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمێكی كۆنی ناوچەی كرن لە پارێزگای كرماشانە كە هەوڵی زیندووكردنەوەی دراوە. ئەم ڕێوڕەسمە بۆ سوپاسگوزاری لە نیعمەت و بەرەكەت و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانە و لەم ڕۆژەدا خواردنێك بە ناوی دانەكوڵانە دروست دەكرێت. لەم ڕێوڕەسمەدا كەسایەتییەك بە ناوی گاڤار وە كووڵ دێت كە لانك یان بێشكەیەكی لە كۆڵ دایە و …

زیاتر بخوێنەرەوە

گردبوونەوەی ناڕەزایی چالاکانی مەدەنی و ژنان لە شاری سنە دژی پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی عەزیزی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی ژانڤییە)، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژنان ، دژ بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوانی کورد لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێران، لە شاری سنە لە بەردەم بینای پارێزگار گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوەبرد. خۆپیشاندەران خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم حوکمەن کە سەپاوە بە سەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی باسی بەرخۆدانی کۆبانی دەکات

– سوپاسی پشتیوانی جەماوەریی دەکەم بۆ کۆبانێ، پشتیوانی هەمووتان بۆ شەڕڤانان پێویستە. – ئێمەش ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی بنیاتنانی سوریایەکی نوێی لامەرکەزی. – کوڕان و کچانی ئێمە بوون سەرەتا داعشیان تێکشکاند و لەجێی خۆی وەستاندیان، پاشان هاوکاری لەدەرەوە گەیشت. – لە سوریادا شەڕ نییە، بەڵام لە کۆبانی شەڕێکی نوێ …

زیاتر بخوێنەرەوە