به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

پووتین و زیلینسکی لەسەر لووتکەی ئاشتی رێککەوتن؛ ترەمپ دەڵێت، بەزوویی کۆدەبنەوە

ڤلادیمیر پووتین و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکانی رووسیا و ئۆکراینا، دوای گفتوگۆیەکی خێرای رۆژی دووشەممە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەورووپا، ئامادەکاری بۆ لووتکەیەکی ئاشتی دەکەن، کە تەوەرە سەرەکییەکەی پرسی گەرەنتییە ئەمنییە درێژخایەنەکان دەبێت بۆ کیێڤ. هیوای پێشکەوتنێک دوای ئەوە هات کە ترەمپ رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیەکی “زۆر باش” لەگەڵ ئەورووپییەکان و …

زیاتر بخوێنەرەوە

 شێروان شێروانى بە زیاتر لە چوار ساڵى دیکە زیندانى سزادرا

ئەمڕۆ لە دادگەی کەتنی بنەسڵاوە، رۆژنامەوان شێروان شێروانى جارێکی دیکە بە زیاتر لە چوار ساڵى دیکە زیندانى سزادرا و لەکاتى دادگەییەکەشدا گرژیی دروستبوو. پارێزەری رۆژنامەوان شێروان شێروانى رایگەیاند، دانیشتنەکە کاتژمێر نۆ دەستیپێکرد و زیاد لە دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا شێروان شێروانی بە زیاتر لە چوار ساڵى دیکە زیندانى …

زیاتر بخوێنەرەوە

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى قورس له‌ئێران ده‌كات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، لەدرێژەی سیاسەتی زۆرترین فشار بۆسەر ئێران، سورە لەسەرئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین بگەیەنێتە سفر. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس پەیامێکى به‌زمانى فارسی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، “پەیامی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ لەبەئامانجگرتنی شادەمارە سەرەکییەکانی ئابوریی ئێران ڕونەو ئەویش ئەوەیە ئەم حکومەتە دەبێ هەڵسوکەوتی خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

تۆماس باراک: نۆرەی ئيسرائيلە لە لوبنان پابەندى ئاگربەست بێت

تۆماس باراک نێردەی تايبەتی ئەمريکا بۆ سووريا رايگەياند، نۆرەی ئيسرائيلە پابەندبێت بەو ئاگربەستەی کۆتایی لەگەڵ حيزبوڵا بە شەڕ هێنا، ئەوەش پاش ئەوەی لوبنان پڕۆسەی چەکداماڵينی راگەياند. مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی 2024 ئيسرائيل و حيزبوڵای لوبنان پاش نزيکەی سێ مانگ ئاگربەستيان راگەياند، بەگوێرەی رێککەوتنەکە چەک رادەستی حکومەتی لوبنان دەکرێت و ئيسرائيل …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێزەکانی شه‌رع به‌50 هه‌زار چه‌كداره‌وه‌ په‌لامارى هه‌سه‌ده‌ دەدەن

ڕۆژنامەی زە ناشناڵ بەپشتبەستن بەسەرچاوە ئەمنییەكانی سوریا ئاشكرایكردوە، سوپای سوریا پلانی هەیە تا مانگی تشرینی یەکەم، په‌لامارێكى گه‌وره‌ ئه‌نجامبدات بۆسه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ئامانجى كۆنترۆڵى هه‌ردوو شارى ڕه‌ققه‌و دێره‌زور. ڕۆژنامەكە وردەكاری پلانەكەی ئاشكراكردوه‌و ڕایگەیاند، “ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماده‌نه‌بن ئه‌و دوو پارێزگایه‌ ڕاده‌ستى سوپاى سوریا بكه‌ن، ئه‌وا هێرشێكى …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەستگیرکردنی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنی خستووە بەردەم لێکترازان

قەندیل پرێس – راپۆرتی بەدواداچوون پرسی ده‌ستگیركردنى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە ماوەی هەفتەیەکە دەستگیراوە و بووە بە رۆژەڤی سیاسی باشوری کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی خستووە بەردەم لێکترازان و پارچەبوون، ئەو پارتەش هەڕەشەی خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکات و سەرچاوەیەکیش بۆ قەندیل پرێس هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ نێزیکبوونەوەی لە تورکیا دەزانێت. شاسوار …

زیاتر بخوێنەرەوە

هیوا خۆشناو: ئۆجالان لە یەکێک لە دوا دیدارەکانیدا بە شاندی ئیمراڵی گوتوە {ئەگەر ئاشتی و دیموکراسی هەبێ، چەک دوژمنە}

قه‌ندیل پرێس:41  ساڵ بەسەر دەستپێکی خەباتی چەکداری پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکیا تێپەڕ دەبێت، بۆ چی لەو کاتەدا پەکەکە خەباتی چەکداری هەڵبژارد و دوای 41 ساڵ بڕیاریی داوە خەباتی چەکداری ڕاگرێت؟ هیوا خۆشناو: ساڵانی نێوان ١٩٦٠-١٩٧٠ کان، مۆدێلی بزووتنەوەی ڕزگاری نەتەوەیی لە برەودان دابو. ئەو مۆدێلە لە لایەن یەکێتی سۆڤیەت …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیلهام ئه‌حمه‌د: دژی پڕۆژه‌ی پارچه‌ پارچه‌كردنی سوریاین

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، پێویسته‌ دواڕۆژی سوریا له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستورێك بنیاد بنرێت كه‌ پێكهاته‌كانی به‌ یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی پێكه‌وه‌ بژین و ده‌شڵێت، “له‌ دژی پڕۆژه‌ی پارچه‌ پارچه‌كردنی خاكی سوریاین”. ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی گه‌ل له‌ شاری مارسیلیای فڕه‌نسا باسی …

زیاتر بخوێنەرەوە

نەوەی نوێ داوای خۆپێشاندانی سەرتاسەری دەکەن

قەندیل پرێس- سلێمانی کوردەوان جەمال سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛” دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سیاسییە و حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە ترسی جوڵاندنی جاددە لە لایەن گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنەوە بە نایاسایی شاسوار عەبدولواحدی ڕفاندووە“. هاوکات ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئابی 2025، فراکسیۆنەکانی نەوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئه‌مریكا له‌باره‌ى شه‌ڕڤانانه‌وه‌ په‌یامێكى توند بڵاوده‌كاته‌وه‌

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا سەبارەت بەڕه‌وشى ئه‌منیى دێرەزور له‌سوریاو هاوكاریه‌كان بۆ شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌، ده‌شڵێت:”دڵنیابن لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی لەناوچەکەداو كاردانه‌وه‌ى زۆر توندمان ده‌بێت له‌كاتى مه‌ترسیى بۆسه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان چ له‌زه‌وى‌و چ له‌ئاسمانه‌وه‌”. هێزی ئەرکی هاوبەش (ئۆپەراسیۆنی چارەنوسی سروشتی CJTF-OIR) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌، “کاریگەریی هێزی کوشندەمان چ …

زیاتر بخوێنەرەوە